دەمەوێ ژن بێنم بەڵام دەترسم سەركەوتوو نەبم و حەزم بە تەنهاییە ئایا به تەنها بم باشترە یان ژن بێنم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دەمەوێ ژن بێنم بەڵام دەترسم سەركەوتوو نەبم و حەزم بە تەنهاییە ئایا به تەنها بم باشترە یان ژن بێنم؟

بەناوى خواى بەخشندەى مهیرەبان

ژن هێنان باشترە لەوەى مرۆڤ بەتەنها بژێت پێغەمبەرى خوا () دەفەرموێ: [يامعشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج.....] واتە: ئەى گرۆى گەنجان هەركەسێ لە ئێوە تواناى ژنهێنانى هەبوو با ژن بێنێت.
ئەمەش لەبەر ئەوەى ژنهێنان دەتپارێزێ لە هەموو تاوان و خراپەكارییەك و نیوەى ئیمانى مرۆڤ پێى تەواو دەبێت وە لە دونیادا دادەمەزڕێت وە بۆ ئەوەى لە ژیاندا سەركەوتووبیت بەتایبەت لە ژنهێناندا پێویستە ئافرەتێكى موسڵمانى پابەند بە ئاینەوە بێنیت بەڕاستى، وە لە بنەماڵەیەكى ناسراو و بەدین و فەرهەنگ بن وە سیفاتى ڕەوشتى باشى تیادا بێت بە تایبەت ژیرى و هێمن و نەرم و نیانى . دواى ئەمانە پێویست ناكات مرۆڤ دڵەڕاوكێ بكات چونكە لە شەیتانەوەیە و پێویستە پشت بە خوا ببەستێت.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٦٧١ بەش: ژنهێنان و شوکردن