هاوسەرگیری نیوەی ئیمانە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
هاوسەرگیری نیوەی ئیمانە
پرسیار:

ئایا ڕاستە کە هەرکەسێک هاوسەرگیری بکات ئەوا نیوەی ئیمانەکەی تەواو کردووە ؟ وەبەڵگەش چیە لەسەری؟ 

فەرموودەکان بەڵگەی ئەوەیان تێدایە کە هاوسەرگیری کارێکی شەرعی و دروستە ، وە یەکێکە لە سونەتەکانی پێغەمبەران وە بەهۆی هاوسەرگیریەوە مرۆڤ - بەیارمەتی خوای پەروەدگار - زاڵ دەبێت بەسەر زۆرێک لە دەرچەکانی شەڕ و خراپەدا ، چونکە بەڕاستی هاوسەرگیری باشترە بۆ داخستنی چاو لەنامەحرەم و پارێزەر ترە بۆ دامێن ، هەروەکو پێغەمبەری خوا ڕوونی کردووەتەوە کە دەفەرمووێت : (یا معشر الشباب من استطاع منکم الباءة فليتزوج فٳنه ٲغض للبصر و ٲحصن للفرج ) متفق عليه .
واتا : ئــەی گرۆی گەنجان هەرکەسێک لەئێوە توانای بەڕێوەبردنی خێزانی هەیە با هاوسەرگیری بکات ، چونکە بەڕاستی هاوسەرگیری باشتره بۆ چاو داخستن لەئاستی نامەحرم و پارێزەرترە بۆ دامێن . 
وە ئیمامی حاکم ڕیوایەتی کردووە لە پەرتووکی مستدرک دا لە ئەنەسی کوڕی مالکەوە بە مەرفوعی کە پێغەمبەری خوا فەرمویەتی : 
( من رزقه الله امرٲة صالحة فد ٲعانه علی شطر دينه فليتق الله في الشطر الآخر) واتا : هەر کەسێک خودا ئافرەتێکی باشی پێدا ئەوا یارمەتی داوە بۆ نیوەی ئیمانەکەی  جا با لەخوای پەروەدگار بترسێت بۆ ئەو نیوەی دیکەی .
وە بەیهەقی لە پەرتووکی شعب الٳیماندا لە ڕقاشیەوە بە گێڕانەوەی : (ٳذا تزوج العبد فقد كمل نصف الدين ، فليتق الله في النصف الآخر)  ( قال الألباني عن الحديثين في صحيح الترغيب والترهيب (1916) : حسن لغيره " )
واتا : ئەگەر بەندەیەکی خودا هاوسەرگیری کرد ئەوا نیوەی دینەکەی تەواو کردووە ، با لەخودا بترسێت بۆ نیوەکەی دیکەی . 

وبالله التوفيق

للجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء (18/31)

سەردان: ٧,٥١٣ بەش: ژنهێنان و شوکردن