ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو پیاوانەى کە بێ هیچ پێشەکیەک لەگەڵ خێزانەکانیان کارى جووت بوون دەکەن؟ وە کە خۆیان تەواو دەبن واز لە خێزانەکانیان دێنن پێش ئەوەى خێزانەکانیان تەواو ببن؟ وە باشترین کات چ کاتێکە بۆ جووت بوون؟
پێش ئەوەى بچینە سەر وەڵامى پرسیارەکەى بەڕێزت دەمانەوێ سەرنجت بۆ ئەم ڕێنماییەى پێغەمبەرى خوا ﷺ ڕابکێشین کە چۆن ڕێنمایی هاوەڵەکانى دەکات لە کاتى گەڕانەوەیان لە غەزادا هەر وەکو (جابر)ی كوڕی (عبدالله) ڕەزاى خواى لێ بێ دەفەرموێ : تازە ژنم هێنابوو لهغهزایهكدا له خزمهت پێغهمبهری خوادا بووم صلی الله عليه وسلم لەکاتى گەڕانەوەماندا كه گهیشتینهوه ناو مهدینه من پەلەم دەکرد تا زوو بگەمە ماڵەوە، بەڵام پێغهمبهری خوا فهرمووی: ((أَمْهِلُوا حَتَّى نَدْخُلَ لَيْلًا -أَيْ عِشَاءً- كَيْ تَمْتَشِطَ الشَّعِثَةُ، وَتَسْتَحِدَّ الْمُغِيبَةُ). قَالَ: وَقَالَ: (إِذَا قَدِمْتَ فَالْكَيْسَ الْكَيْسَ)) واتە : بوهستن تاشهو، ئهوسا دهچینه ماڵهوه، ههتا ژنه قژ گژوبژهكان پرچیان شانه دهكهن و خۆیان ساز و ئاماده دهكهن- ئینجا فهرمووی: (كاتێ گهیشتن ژیرانه و لهسهر خۆ بچنه ماڵهوه). [بخاري / النكاح/ ٤٩٤٧]
دەبینى پێغەمبەرى خوا ﷺ نەهی كردوە كە پیاو لە ناكاو بچێتەوە لای ژنەكەی پێش ئەوەی ژنەكەی خۆی بۆ ئامادە بكات ، لەبەر ئەوە نەهی كردوە تا ژنەكەی خۆی بۆن خۆش كات و قژی شانە بكات و ئامادە ببێ، تا خۆشەویستى و بەزەیی لەنێوان یەكتری بەردەوام بێ.
جا لەم ڕێنماییەوە ئەوە فێر دەبین کە :
ئەو كەسەی دەیەوێ لەگەڵ خێزانەكەی جوت ببێ دەبێ خۆی لەو شتانە بپارێزێ كە خەڵكی ڕەشۆكى(عەوام) دەیكەن لە كاتێكدا نەهی لێ كراوە، ئەویش جوتبون لەگەڵ خێزانە كە هێشتا خۆی ئامادە نەكردوە. بەڵكو دەبێ گەمەو گاڵتەی لەگەڵ بكات و ماچی بكات، هەر كە بینی ژنەكەی ئامادەیی جوتبونی هەیە ئەو كاتە جوت ببێ.
حیكمەتی شەرعی خوا گەورەش لەوەدا دیارە، ئەویش ئەوەیە كە پیاو چی لە ئافرەت پێ خۆشە، ئافرەتیش بەهەمان شێوە حەز بەهەمان شتی پیاوەكەی دەكات.
كاتێك پیاو بەبێ هیچ پێشەكى یەك دەچێتە لای ژنەكەی وەك ماچ و لاواندنەوەو قسەی خۆش، ئەو كاتە پیاوەكە جنسی خۆی تێر دەكات و ئافرەتەكەشی بە جنس تێر نەبویی دەمێنێتەوەو بە (معلق)ی ئەمێنێتەوەو ناتوانێ ئایینەكەی بەچاكی بپارێزێ و لەوانەیە سەر بۆ خراپە بكێشێ.
پێویست(واجب)ـە گەر پیاو كاری جنسی خۆی بەجێ هێنا پەلە لەوە نەكات كە لەسەرى هەڵسێ و بەجێی بهێڵێ ، چونكە ئەم هەڵسانە سەر لە ئافرەتەكە تێك دەدات و دڵەڕاوكێی توش دەكات ، بەڵكو دەبێ پیاوەكە هەڵنەستێ تا ئەو كاتەی كە دڵنیا دەبێ ژنەكەی پێویستی جنسی تێر بوەو گەیشتۆتە چێژ و خۆشى ، لەبەر ئەوە هەر كەسێك لەم مەسەلەیە كەمتەرخەمی بكات ئەوا لەلای خوای گەورە بەرپرسیار(مسؤول) دەبێ و تاوانبار دەبێ.
لەكاتی جوتبوندا پێویستە مسوڵمان نیازو مەبەستی پێ ئەوەبێ كە منداڵیان ببێ بۆ زیاد كردنی مسوڵمانان و ببێتە یەكێ لە زانا چاكەكان ، ئەو كەسەش دەیەوێ جوتبونەكەی دوبارە بكاتەوەو خۆشی نەشۆردبێ با (زەكەری) بشوات بەر لەوەی دوبارە جوت ببێتەوە.
قاضى عياض رەحمەتی خوای لێ بێ دەڵێ: (بۆیە باشترە پیاوەكە زەكەری بشوات چونكە شتنی زەكەر ئەو ئەندامە بەهێزو چالاك دەكات...). ص 2/33-35 باختصار.
سەبارەت بە کاتى جووت بوونیش : وا بەباش زانراوە كاتی جوتبون بە كەمێك پاش نوێژی بەیانی ئەنجام بدرێ، چونكە لەو كاتەدا ژن و مێرد هەردوكیان لەش وفكریان حەساوەیە، گەر پاش جوتبونەكەیان چی تێدا نیە گەر كەمێكیش بخەونەوە، چونكە خۆشیەكی زۆری تێدایە!