ئامۆژگاری بەڕێزتان چی یە بۆ ئەو گەنجانەی كەواز لەژن هێنان دەهێنن ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگاری بەڕێزتان چی یە بۆ ئەو گەنجانەی كەواز لەژن هێنان دەهێنن ؟

بسم الله الرحمن الرحیم

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئامۆژگاریمان بۆ هەموو برایەكی موسڵمانی گەنجمان ئەوەیە كە ئەگەر لەتوانایاندایە خێزان پێك بهێنن چونكە ئارامی یە بۆدڵەكان و هۆكاری سەرەكی بەختەوەری ژیانە خوای گەورە فەرموویەتی [ وَمِنْ آَيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآَيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ ] الروم 21 واتە: لە نیشانەی دەسەڵاتەكانی خوا ئەوەیە كە لە ڕەگەزی خۆتان هاوسەری بۆ دروست كردن تا لە پاڵیان بحەسێنەوە بۆ ئەوەی خۆشەویستی و میهرەبانی خستۆتە نێوانتانەوە تاوەكو بەیەكەوە گرانی چیاكان هەڵگرن درێژە بە ژیان بدەن بەرەو بەختەوەری.
وەكاتیك كۆمەڵێك لە هاوەڵانی پێغەمبەر - صلی الله علیه وعلی أله وسلم - چوون بۆ لای خێزانەكانی پێغەمبەر و لێ‌ یان پرسی دەربارەی كردەوەكانی ماڵەوەی چین ؟ پاشان پێغەمبەری خوا هاتەوە گوێ‌ لە پرسیارەكان بوو كە یەكێكیان دەیگووت من ژن ناهێنم یەكێكیان دەیگووت من دوانزە مانگەی ساڵ بەڕۆژوو دەبم، یەكێكیان دەیگوت بەشەو ناخەوم شەو تا بەیانی شەو نوێژ دەكەم پێغەمبەری خواش - صلی الله علیه وعلی أله وسلم - فەرموو:
[لكني أصلى وأنام،أصوم وأفطر وأتزوج النساء،فمن رغب عن سنتى فليس مني ] (1)
واتە من نوێژدەكەم و دەخەوم و بەڕۆژوو دەبم و بەڕۆژووش نابم وە ژنیش دەهێنم ئەوەی حەز وو ئارەزووی لە سونەتی من نەبێت لە ئێمە نی یە.
هەروەها پێغەمبەری خوا خەمخۆری وودڵسۆزی گەنجانە وبەرەحم وبەزەیی یەوە بەرامبەر بە گەنجان دەفەرموێت: [ يا معشر الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج فإنه أغض للبصر و احصن للفرج ومن لم يسطع فعليه بالصوم فإنه له وجاء ] (2) ئەى كۆمەڵی گەنجان ئەوەی كەوا توانای هەیە با ژن بهێنێت.

پێغەمبەری خوا كاتێك لێرەدا ئامۆژگاری گەنجان دەكات بۆ ئەوەیە كەنەكەونە داوی داوێن پیسی یەوە ، بۆ ئەوەی كەوا بەرەو خراپەو فەوتان نەبردرێن،ئەوانەی كەوا هۆكارن بۆ لەخشتە بردنیان وگومراكردنی یان بریتی یە لە (الشهوات) هەواو ئارەزووەكان بەرەو داوێن پیسیت دەبات (پەنابەخوا) : [زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ ] توانای ژن هێنانت هەیە وتوانای مادی و جنسیت هەیە دوای مەخەو ژن بهێنە،ئەگەر بۆت باس كرا خاوەنی ئیمان وئەخلاقە وگوێڕایەڵی شەرعی خوا یەو تۆش گوێڕایەڵی شەرعی خوایت ، هەوڵبدە بە رەزامەندی خۆت وئەو ئافرەتە و بەئاگاداری كەس وكاری بیكە بەهاوژینی ژیانت.
وە كاتێك ئەو گەنجە نزیك بێتەوە لە زینا و تووشی زینا ببێت واجبە كە خێزان پێك بهێنێت، ئەگەر تووشی زیناش نەبوو ئەوە واجب نی یە بەڵام بەدڵنیایی یەوە باشترێكە كە خێزان پێك بهێنێت بەتایبەت لەڕۆژگاری ئەمرۆدا كەفیتە زۆرە بەهۆی ئافرەتی خراپەوە.
لە لایەن بەڕێز مامۆستا [عبدالكریم محمد قادر] ه وه وەڵام دراوەتەوە

(1) رواه البخارى(5074)ومسلم(3389)والترمذى(1083)والنسائى(3212) وابن ماجة(1848) والنسائی(3212) وابن ماجە(1848)

(2) رواه البخارى(1905) 

سەردان: ٣,٠٧٠ بەش: ژنهێنان و شوکردن