بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
یەكەم: ئەگەر واستەت كردوو بەو هۆیەوە بووبەهۆی بێبەش كردنی كەسێكی تر كە شایستەترو كارامەتر بوو بەدامەزراندن لەو بوارەدا لە ڕووی زانستیەوە، و بەجوانی ڕاپەڕاندنی ئیش وكارەكانی بەووردی ولێهاتویی ئەوا لەو كاتەدا حەرامە، چونكە ئەوە ستەم كردنە لە كەسێك كەئەو شایستەترە بۆ ئەو شوێنە، و ستەم كردنیشە لە كاربەدەست بەوەی بێبەشیان دەكەی وایان لێ دەكەی بەپێی توانایی وشارەزایی ئیش وكار نەكەن، و ناپاكیە لە ئوممەت بەوەی كەسێكت دوورخستۆتەوە كە بەجوانی ودەستپاكیەوە كاری دەكرد، پاشان جگە لەوەش دەبێتە هۆی دروست بوونی ڕق وكینەو دەبیتە جێگەی گومانی خراپ و هۆی تێكدەر بۆ كۆمەڵگە. وە ئەگەر واستەكردن نەبووە هۆكاری لەدەستدانی مافی كەسێكی ترو دوورخستنەوەی ئەوا دروستە، بەڵكو لە ڕووی شەرعەوە هانی موسڵمانان دەدات وئەو كەسەیشی كە واستە دەكات وشەفاعەت دەكات پاداشت دەدرێتەوە
ثبت أن النبي صلى الله عليه وسلم قال " اشفعوا تؤجروا ويقضي الله على لسان نبيه صلى الله عليه وسلم ما شاء " أخرجه البخاري.
دووەم : قوتابخانەكان وپەیمانگاكان وزانكۆكان هۆكاری فێركاری هەموو ئوممەتن، ومافی ئەوەیان هەیە كە تێیدا فێری زانست ببن كە سوودی دونیاو دواڕۆژیانی تێدابێت، بۆیە هیچ كەسێك فەزڵی بەسەر هیچ كەسێكی ترەوە نیە لەو بارەیەوە مەگەر چەند بیانوویەكی هەبێت ئەویش بێ واستەكردن، بۆیە ئەگەر كەسی واستەكار زانی كە بەهۆی واستەكەیەوە دەبێتە هۆی بێبەش كردنی كەسێكی لەو شیاوتر لە ڕووی گونجاوێتی وتەمەن و نمرەو هتد، ئەوا واستەكردن قەدەغەیەو ڕێگەپێدارو نیە لەبەر ئەوەی ستەم كردنە لەكەسێكی ترو یان ناچاركردنی یەكێكی ترە كە بچێت لە خوێندنگایەكی دوورتر بخوێنێت بەو هۆیەوە تووشی ناڕەحەتی وبێزاری ببێت بەو شێوەیە تووش دەبێت بۆ ئەوەی كەسێكی تر پشووبدات وئاسوودەبێت، جگە لەوەش ڕق و كینەو گەندەڵی بەرپا دەبێت وتەشەنەدەكات
. وصلی الله وسلم علی نبینا محمد والە وصحبە وسلم.
[اللجنة الدائمة للبحوث العلمية والإفتاء]