حوکمى دەرچوونى فەرمانبەر لە دائیرە پێش تەواو بونى کاتى دەوام چیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى دەرچوونى فەرمانبەر لە دائیرە پێش تەواو بونى کاتى دەوام چیە؟
پرسیار:

من لەیەكێك لە تاقیگەكانی زانكۆ كار دەكەم وكاتی دەوامەكەم هەشت سەعاتە ، بەڵام كاركردنمان لەوە كەمترە و بەپێنج سەعات تەواو دەبێت ، وە ئایا دروستە كەكار تەواو بوو دەربچم؟ وە حوكمی ئەو مووچەیە چیە كە فەرمانبەرەكە لەكەمتر لەكاتی دەوامەكە دەردەچێت؟

ئەمە دووحاڵەتی بۆ هەیە:
یەكەم: دەرچوونەكە بەنهێنی و خۆشاردنەوەوە بێت بەشێوەیەك كە بەپێش چاوی بەرپرس و سەرپەرشتیارانی كارەكەوە نەبێت ئەوا دروست نیە وحەرامە.
دووەم: دەرچوونەكە بە ئاگاداری سەرۆكی دەزگا وفەرمانگەكەبێت و ئەو ئیزن بدات ئەوا هیچی تێدا نیە إن شاء الله.
شێخ عبید بن عبدالله الجابری.

سەردان: ٢,٢٩١ بەش: هەمەجۆر