ئایا کارى نێربازی (هاوڕەگەزبازی) لە ڕووى تەندروستیەوە چ زیان و مەترسییەکى هەیە ؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا کارى نێربازی (هاوڕەگەزبازی) لە ڕووى تەندروستیەوە چ زیان و مەترسییەکى هەیە ؟

مەترسییەكانی تووشبوون بە كردەوەی فاحیشەی نێربازی (هاوڕەگەزبازی)
سەرەتا دەبێت ئەوە بزانین كە لە ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا نێربازی جەریمەت وتاوانێكی گەورەیە ، وە دژی دروستكردن و فیترەت و ئاین و دونیایە بەڵكو دژی خودی ژیانە خوای گەورە تۆڵەی لەنەتەوەی لوط سەند بە توندترین شێوە كە بەردی بەسەردا باراندن لەسزای ئەو كارە پیسەیان ، پاشان لە ڕووی تەندروستیەوە نێربازی دەبێتە هۆی چەند نەخۆشیەكی ترسناك كە بە ئاسانی چارەسەر ناكرێن وەكو :
1- دەركەوتنی وەرەمێكی شانەیی لە ڕیشاڵەكانی بەشی ئەندامی زاوزێی كەسێكی تووشبوو كە بە شێوەی برینێك دەردەكەوێت لەسەر ئەندامی نێرینە و لەسەر كۆمەوە.
2- هەڵاوسانێكی ئاشكرا لە ڕژێنە لیمفاویەكان و دەركەوتنی چڵكی خوێناوی و دروست بوونی چاڵ و پەڵەی دیار لەگەڵ بەرز بوونی پلەی گەرمی لەش و هەست كردن بە سەرئێشەیەكی زۆر توند لەگەڵ ئازاری جومگەكان.
3- دەركەوتنی هەڵاوسانێكی زۆر و ئاشكرا لە بەشی دەرەوەی ئەندامی زاوزێی نێرینە بە هۆی بەستن لە دەمارە لیمفاویەكان لە ئەنجامی تووشبوون بە هەوكردنێكی درێژخایەن.
4- تووشبوونی كۆم بە هەوكردنێكی (التهاب)ی زۆر توند و دەركەوتنی چڵكی خوێناوی لەگەڵ زام و ئازار و لە كۆتایی دەبێتە هۆی تەسكبوون و بەستن لە كۆمەوە لەگەڵ زیاد بوونی ڕێژەی خوێن بەربوون و داخستنی بۆشایی كۆمەوە بە تەواوەتی.
5- تووشبوون بە وەرەمێكی شێرپەنجەیی لە ئەندامی زاوزێی نێرینە.
6- گواستنەوەی نەخۆشی ترسناك لە نێوان ئەندامی زاوزێی نێرینەی نێربازەكان.
7- زاناكان لە دەرئەنجامی توێژینەوەكانیان بۆیان دەركەوت كە فاحیشەی نێربازی (هاوڕەگەزبازی) دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی زۆر ترسناكی هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی.
8- كردەوەی نێربازی دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی ترسناكی ئایدز.
9- نێرباز تووشی تیچكچوون دەبێت لە مێشك و بیركردنەوەی ئاسایی و ڕاوبۆچوون و هەروەها لاوازی لە توانای قەراردانان.
10- نێربازی دەبێتە هۆی لاوازكردنی دەروونی و ئەعصابی كەسی تووشبوو.
11- ئەوانەی تووشی فاحیشەی نێربازی بوونەتەوە زۆر زوو دەمرن بە هۆی تووشبوونیان بە جۆرەها نەخۆشینی بەهێز و ترسناك.
12- هەوكردن لە پرۆستات و میزڵدان و گورچیلە و تووشبوونی ئەندامی زاوزێ‌ بە نەخۆشی سیفلس كە یەكێگە لە نەخۆشیە زۆر بڵاوەكانی ئەم كردەوەیە و نیشانەی زیانی لاوەكی زۆرە.
13- بە هۆی گەورە بوونی قەبارەی بۆشایی كۆمەوە وەكو دەرئەنجامێك بۆ فاحیشەی نێربازی دەبێتە هۆی لەناودانی كۆنترۆڵكردنی ماسولكەی كۆمی كەسی تووشبوو و دەرچوونی پیسایی لە ڕیخۆڵە بە شێوەیەكی زۆر خێرا و كۆنترۆڵنەكراو كە بە هیچ شێوەیەك تووشبووەكە ناتوانێت خۆی بگریت. وە لە كۆتایی دەبێتە شەلەل لە ماسولكەی كۆم لەگەڵ دابەزینی بەشێك لە ڕیخۆڵە بۆ دەرەوەی كۆم كە بە ئاسانی ناگەڕێتەوە بۆ شوێنی ئاسایی جاران.
14- كەسێكی تووشبوو بە فاحیشەی نێربازی ناتوانێت نزیكی خێزانی خۆی ببێت چونكە حەزی لە ڕەگەزی مێینە نامێنێت ئەگەر هاوسەرگیریش كردووە.
وە هەروەها ئەگەر خێزانی نیە ئەوا ناتوانێت هاوسەرگیری بكات لەگەڵ هیچ ئافرەتێك.
هەروەها ئەوانەی كە هاوسەرگیریان كردووە و نێربازی دەكەن ئەوا خێزانەكانیان تووشی جۆرەها كێشەی دەروونی و جەستەیی دەبن چونكە نێرباز ناتوانێت نزیكی خێزانی خۆی ببێت بۆ ئەنجامدانی جووتبوونی شەرعی و لە ئەنجامدا تووشی جۆرەها كێشەی كۆمەڵایەتی و شەرعی دەبێت.
15- كردەوەی نێربازی دەبێتە هۆی لەناودانی هەست و توانای بەهێزی نێرینەی ئاسایی لە پیاوی تووشبوو و دەبێتە هۆكارێك بۆ گەڕانەوە بە دوای پیاوێكی هاوشێوە بۆئەنجامدانی فاحیشەكە، وە لە كۆتایی دەبێتە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی دەروونی ئاڵۆز.
16- كەسی تووشبوو بە فاحیشەی نێربازی (هاوڕەگەزبازی) تووشی لاوازی دەبێت لە تەركیزی مێشك بەهۆی كەمی و لاوازی ئیش و كاری ڕژێنی دەرەقی و ڕژێنی سەرەوەی بەشەكانی گورچیلە بە هۆی كردەوەی نێربازی و لە كۆتایی تووشی لە بیر چوونێكی نائاسایی دەبێت.
17- تێكچوونی چالاكی هۆرمۆنەكانی ناو لەشی كەسی نێرباز و لاوازی لە كێشی لەش و بێ‌ هێزیەكی نائاسایی لە هەموو جەستەی بە گشتی.
18- بەردەوامی دەركەوتنی پیسایی لە ناو جلەكانی كەسی نێرباز بە هۆی نەكۆنترۆڵكردنی ماسولكەكانی ڕیخۆڵە و كۆم.
19- كەسانێكی تووشبوو بەم كردەوەیە چەند نیشانەیەكی كەسایەتیان (شخصی)ی تایبەتیان هەیە وەكو:
أ- خاوەن ئەخلاق و ڕەوشتێكی خراپ لە ناو كۆمەڵگا.
ب- بە دوای كەسێكی لاواز و بێ‌ توانا دەگەڕێن بۆ ئەنجامدانی ئەم فاحیشە بە زۆر وەكو لەسەر منداڵان بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە.
20- كەسێكی نێرباز تووشی هەناسەیەكی قورس دەبێت لە كاتی هەناسەدان لەگەڵ لەرزبوونێكی نائاسایی لە لێدانی دڵ و لاوازیەكی گشتی لە ئەندامەكانی دیكەی ناو لەش.
21- نێربازی دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەزۆكی لە ئەنجامی لە ناودانی سپێرمەكان (حیامن) لە ناو ئاوی پیاوی تووشبوو.
22- تووشبوونی نێرباز بە نەخۆشی گرانەتا و سگچوونی نائاسایی بە هۆی پیسبوونی ئەندامی نێرینەی بە پیسایی كۆمی نێربازێكی هاوشێوە.
23- دەركەوتنی نەخۆشی كەڕوویی لە بەشی كۆمەوە لەگەڵ دەركەوتنی زیبكەی بە ئازارەوە.
24- تووشبوون بە شێرپەنجەی كۆم.
25- لە زۆربەی ووڵاتانی جیهان لە نەخۆشخانەكانی ئەو ووڵاتانە وەرگرتنی خوێن لە كەسانێكی نێرباز قەدەغە كراوە.
26- كەسانێكی تووشبوو بە فاحیشەی نێربازی ڕوو بە ڕووی كێشەی توند و تیژی ناو خێزان و ماڵەكانیان دەبن لەگەڵ نەخۆشی دەروونی و لاوازی لە مێشك و لە بیركردنەوە و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر (مخدرات).
27- تووشبوونی نێرباز بە ماتبوونی دەروونی (كآبة).
ئایا كێ‌ دەبێتە قوربانی و زیان پێگەیشتووی سەرەكی فاحیشەی نێربازی؟
لە ئامارەكانی پۆلیس و نەخۆشخانەكان دەردەكەوێت كە منداڵان دەبنە قوربانیەكی سەرەكی ئەم كردەوە نائاساییە وەكو منداڵانی خزمی نزیك لە كەسێكی نێرباز لەگەڵ منداڵانی قوتابخانەكان لە هەموو پۆلەكان لەگەڵ منداڵانی دراوسێ‌ و هاورێكانی كەسی نێرباز.
منداڵی زیان پێگەیشتوو بە كردەوەی نێربازی دەبێتە قوربانی فێربوونی ئەم فاحیشەیە و چەند نیشانەیەكی لەسەر دەردەكەوێت پاش تووشبوونی بەم كردەوەیە وەكو:
1- منداڵی دەستدرێژلێكراو تووشی ماتبوون (كآبة) دەبێت و كەم قسە دەكات و دەترسێت.
2- دوور دەكەوێت لە كەسانی دەوروبەری بە شێوەیەكی كتوپڕ.
پێویستە لە باوكان و دایكان ئاگادار بن لە كردەوە و هەڵسوكەوتی منداڵەكانیان و ئاگادار بن لە ئەخلاقی هاورێكانیان و كات و شوێنی دەرچوونی منداڵەكانیان و دەبێت لەبەر چاویان بن بۆ ئەوەی تووشی ئەم كردەوە نەبن لە هەموو تەمەنەكان.
منداڵ یان كەسی تووشبوو چەندە زووتر چارەسەر بكرێت باشترە پێش زیاد بوونی كێشەكە و ئاڵۆزی لە چارەسەركردنی.
ئەنجامدانی جووتبوونی مێرد لەگەڵ خێزانەكەی لە كۆمەوە حەرامە و هەروەها لە ڕووی پزیشكییەوە هەمان نەخۆشییەكان و كێشەكانی نێربازی دەگرێتەوە بەشێوەی گشتی بۆ هەردوو مێرد و خێزان.
ئامادەکردنى : بەشى پزیشکى ماڵپەڕى وەڵامەکان

سەردان: ١٣,٨١٦ بەش: پزیشکى