هاوسه‌رگیرى كاتى (نِكَاح المُتْعَة): ماڵپەڕی وەڵامەکان
هاوسه‌رگیرى كاتى (نِكَاح المُتْعَة)
پرسیار:

حوكمى هاوسەرگیرى كاتى چى یه‌ له‌ ئیسلامدا؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
هاوسەرگیرى كاتى (الْزَوَاج الْمُتْعَة) له‌ ئیسلامدا دروست نیه‌ وه‌ ماره‌بڕینێكى پوچه‌ڵه‌ به‌ كۆى زانیانى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت، له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌ فه‌رمووده‌ى صَحيح ئه‌و جۆره‌ ماره‌بڕینه‌ مه‌نسوخ كراوه‌ له‌ ئیسلامدا وه‌ ئه‌وه‌ى ئه‌و جۆره‌ ماره‌بڕینه‌ بكات پوچه‌ڵه‌ و حیساب و حوكمى زیناى بۆ ده‌كرێت، بۆ كه‌سێك كه‌ عالم و شاره‌زابێت به‌و حوكمه .

فَتَاوَى اللِّجْنَة الْدَائِمَة لِلْبحوث العِلمية وَالإفتاء  (18/245).

سەردان: ١,٣٧٩ بەش: ژنهێنان و شوکردن