ئایا وەڵامدانەوەی سەلام لە ئینتەرنێت و نامەی نێو مۆبایل واجبە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا وەڵامدانەوەی سەلام لە ئینتەرنێت و نامەی نێو مۆبایل واجبە؟

ئایا ئەو سەلام كردنە بۆ گشتی نێرراوە؟ یاخود تایبەت بۆ تۆ نێرراوە؟
ئەگەر ئەو سەلامە بۆ كەسێكی تایبەت نێردراوە ئەوا دووحاڵەتی بۆ هەیە:
یەكەم: نێرەر سەلام دەكات و پێویست دەبێت لەسەر بۆنێرراو وەڵامی سەلامەكە بداتەوە.
دووەم: نێرەر بە سەلام دەست پێ ناكات ، و نامەیەكی ئاسایی دەنێرێت كە بەسەلام دەستی پێ نەكردووە ، جا لێرەدا بۆنێرراو سەرپشكە دەتوانێت بە سەلام دەست پێ بكات كە ئەوە باشترە وە دەشتوانێت بە سەلام دەست پێ نەكات.
بەڵام ئەگەر نامەكە بۆ گشتی نێررابوو ئەوا بابەتەكە فراوانە و سەرپشكە خۆی.
بەڵام وەڵام دانەوەی سەلام ئومێد دەكەین ئەوە سوننەتی پێكاوە إن شاء الله.
شێخ عبید بن عبدالله الجابری.

سەردان: ٣,٥٢٠ بەش: ئادابەکان