ئایا زەواج کردن واجبە یاخود سونەتە ؟ وە دروستە بۆ گەنج زەواج دوا بخات تا ئەو کاتەی خان‌و دروست دەکات ؟
خوای پەروەردگار فەرمانی کردووە بە زەواج کردن ، وە پێغەمبەر ﷺ فەرمانی پێکردووە و بۆخۆیشی زەواجی کردووە و خەڵکی هەڵناوە لەسەر زواج ، خوای گەورە فەرموویەتی : (فَانْكِحُوا مَا طَابَ لَكُمْ مِنَ النِّسَاءِ مَثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ ) [النساء: 3].
واتە : ئەو ئافرەتانە مارە بکەن کە حەڵاڵە بۆتان و حەزتان لێیەتی دوو و سێ و چوار .
وەهەروەها فەرموویەتی : (وَأَنْكِحُوا الْأَيَامَى مِنْكُمْ وَالصَّالِحِينَ مِنْ عِبَادِكُمْ وَإِمَائِكُمْ) [النور:32].
واته: ژن ماره ببڕن بۆ پیاوانی بێ ژن و ژنانی بێ مێردیش بده‌ن به‌شوو (مێرد) هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی ئیمان دار‌و چاکن له کۆیله‌کان (ژنیان بۆ بێنن) و که‌نیزه‌که‌کان (یش بده‌ن به‌شوو)
وە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : « يا معشر الشباب ، من استطاع منكم الباءة فليتزوج ، فإنه أغض للبصر ، وأحصن للفرج ، ومن لم يستطع فعليه بالصوم ، فإن الصوم له وجاء » متفق عليه
واتە : ئەی کۆمەڵی گەنجان ، هەر کەسێک لەئێوە توانای زەواجی هەیە با زەواج بکات ، چونکە دەبێتە پارێزەری چاو و داوێن ، و هەر کەسێک نەیتوانی با بەڕۆژو بێت ، بێگومان ڕۆژو دەبێتە کەمکەرەوەی ئارەزوو و شەهوەت .
وە هەروەها فەرموویەتی : « ولكني أصوم وأفطر ، وأصلي وأرقد ، وأتزوج النساء ، فمن رغب عن سنتي فليس مني » متفق عليه
واتە : من بەڕۆژوش دەبم و دەشی شکێنم و بەڕۆژو نابم ،وە نوێژ ئەکەم وە ئەخەوم ،و خێزانیش پێک دێنم ، هەر کەسێک پشت بکات لەسونەتی من ئەوا لەسەر ڕێبازی من نی یە .
وە سعد ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ دەڵێت : « لقد رد النبي ﷺ على عثمان بن مظعون التبتل ، ولو أحله له لاختصينا » متفق عليه
واتە : پێغەمبەر ﷺ ڕێگری کرد لەعوسمانی کوڕی مەزعون لەوەی ژن نەهێنێ ، خۆ ئەگەر بۆ ئەوی حەڵاڵ بکردایە ، ئەوا ئێمە خۆمان دەخەساند .
وەئەنەس ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ دەڵێت : « كان النبي ﷺ يأمر بالباءة ، وينهى عن التبتل نه‌يا شديدًا ، ويقول : تزوجوا الودود الولود ، فإني مكاثر بكم الأمم يوم القيامة » رواه أحمد وابن حبان في صحيحه والبيهقي والطبراني وسعيد بن منصور .
واتە : پێغەمبەر ﷺ فەرمانی بەژن هێنان دەکرد ، وبەتوندی ڕێگری دەکرد لە ژن نەهێنان ، ودەیفەرموو : ئافرەتی ڕوح سوک بێنن ئەوانەی کەمنداڵیان زۆر دەبێ ، من شانازی بەزۆریتانەوە دەکەم لەنێو ئومەتانی تردا .
جا پێغەمبەر ﷺ ژنی هێناوە ، وچەند ژنێکی هێناوە ، وهاوەڵەکانیشی ژنیان هێناوە ، وبێگومان پێغەمبەر ﷺ وهاوەڵەکانی خۆیان بەهیچ کارێکەوە خەریک نەدەکرد گەر چاک نەبوایە .
وەئێمە ئامۆژگاری کەسی پرسیار کەر دەکەین کە پەلە بکات لەزەواج کردن مادام توانای زەواج کردنی هەیە ، وچاوەڕێ نەکات تاوەکو خان‌و دروست دەکات وماڵ بونیان دەنێت ، وەپەلە بکات لەزەواج کردن و خانوویەک بگرێتە کرێ ، وفەرشێکی سادەی تێدا ڕابخات ، خوای پەروەردگار فەرموویەتی : ( إِنْ يَكُونُوا فُقَرَاءَ يُغْنِهِمُ اللَّهُ مِنْ فَضْلِهِ وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ) [النور:32] .
واتە :ئه‌گه‌ر فه‌قیرو هه‌ژاریش بن له ترسی ئه‌وه هاوسه‌رگیری دوا مه‌خه‌ن خوای گه‌وره به‌فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندتان ئه‌كات (ئه‌مه‌یش به‌ڵێندانه به ده‌وڵه‌مه‌ندى به كه‌سێك كه هاوسه‌رگیرى بكات و مه‌به‌ستى خۆپاراستن بێت له تاوان، وه پێغه‌مبه‌ری خوا - ﷺ - ده‌فه‌رمێت: سێ كه‌س هه‌ن خواى گه‌وره به حه‌قى داناوه له‌سه‌ر خۆى كه یارمه‌تیان بدات، یه‌كێك له‌وانه: كه‌سێكه كه ژن بێنێت به مه‌به‌ستى داوێن پاكى و خۆپاراستن له تاوان) [وَاللَّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (32)] وه فه‌زڵ و ره‌حمه‌ت و چاكه‌ى خوای گه‌وره زۆر فراوانه هه‌موو كه‌سێكى گرتۆته‌وه، وه زۆر زانایه به به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه.
وەهەروەها فەرموویەتی : ( وَمَنْ يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَلْ لَهُ مَخْرَجًاﮠ وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ )[الطلاق:2-3].
واتە :
هەر کەسێک تەقوای خودا بکات خودا کاری بۆ ئاسان دەکات وڕزقی لەجێگەیەکەوە دەدات کەخۆی هەستی پێ نەکات .
والله الموفق .
الشيخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلما‌ء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
- رحمه الله تعالى -