حوکمی ناچار کردنی کوڕ لەسەر ژنهێنان: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی ناچار کردنی کوڕ لەسەر ژنهێنان
پرسیار:

ئایا دروستە باوک بە زۆر ژن بۆ کوڕی بهێنێ؟ ئەگەر کوڕەکە نەیویست ماناى ئەوەیە کە بێ فەرمانى باوک و دایکى کردوە و تاوانبارە؟

وە ئایا باوک دەتوانێ کچەکەى ناچار بکات کە شوو بکات؟

شیخ الٳسلام ابن تییمە بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت :

(وليس لأحد الأبوين إلزام الولد بنكاح من لا يريد، وإنه إذا امتنع لا يكون عاقاً كأكل ما لا يريد) الاختيارات ص 344 .

واته : بۆ باوک ودایک نیە کە مناڵەکەیان پەیوەست بکەن بە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو کەسەی کە نایەوێت ، ئەگەریش هاوسەرگیری نەکات ئەوا بە بێفەرمانی باوک ودایک ناژمێردرێت ، هەروەکو ئەوا وایە کە ئەو خواردنەی حەزی لێ نەبێت نایخوات .


وە پێشەوا ابن باز بەڕەحمەت بێت دەفەرمووێت :

(ليس للأب أن يجبر ابنته على الزواج سواء كانت بكرا أو ثيبا بل لابد أن يشاورها و يأخذ رأيها في ذلك ) فتاوى نور على الدرب.

واتە : بۆ باوک نیە کە کچەکەی ناچار بکات لەسەر هاوسەرگیری جا کچ بێت یاخود بێوەژن بێت ، بەڵکو پێویستە کە پرسی پێ بکات و بۆچوونی وەربگرێت لەم کارەدا)

سەردان: ١,٩١٧ بەش: ژنهێنان و شوکردن