مارە کردنی ئافرەتێک کە لە حەیزدایە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
مارە کردنی ئافرەتێک کە لە حەیزدایە
پرسیار:

لەم هەفتەیەدا مارە دەکرێم بەڵام لە سوڕى مانگانەم ئایا هیچ کاریگەرى هەیە لەسەر مارە بڕینەکە؟

ئافرەتێک کە لە سوڕى مانگانەدا بێ ئەسڵ ئەوەیە دروستە و حەڵاڵە کە مارە ببڕدرێ ، مەگەر ڕێگریەک بەبەڵگەی قورئان یاخود سوننەت هەبێت ، جا مارە کردنی ئافرەتێک کە لە حەیزدایە دروستە لەشەرعدا ، و هیچ بەڵگەیەکی شەرعی نی یە لە قورئان و سوننەت کە ڕێگری بکات لەو عەقدە ، ئەوەی حەرامە لەکاتی حەیزدا تەڵاقە،و هاتنی خوێن لەکاتی گرێدانی عەقدی زەواج دا هیچ کاریگەری لەسەر دروستی عەقدەکە نی یە ، بەڵام دروست نی یە جووت بوون لەگەڵ ئافرەتدا کاتێک کە لەحەیزدایە ، وحەرامە لەشەرع دا بەبەڵگەی ئەم ئایەتە پیرۆزە:

(وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىٰ يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّـهُ).
واته:  ئه‌ی محمد پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی حه‌یزو خوێنی بێنوێژی و سووڕی مانگانه‌ی ئافره‌تان تۆ پێیان بڵێ: ئه‌و كاته‌ ئافره‌ت تووشی ئازار ئه‌بێ وه‌ ئه‌و خوێنه‌ پیسه‌ ، بۆیه‌ له‌ كاتی سووڕی مانگانه‌دا دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ ئافره‌ت و جیماع و سه‌رجێییان له‌گه‌ڵدا نه‌كه‌ن، نه‌ك دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ دانیشتن و ڕاكشان و خواردن به‌ڵكو ته‌نها له‌ جیماعدا، كه‌ جوله‌كه‌ ئافره‌تیان بكه‌وتایه‌ته‌ حه‌یزه‌وه‌ لێیان دوور ده‌كه‌وتنه‌وه‌، هاوه‌ڵن پرسیاریان له‌ پێغه‌مبه‌ر كرد خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند ، وه‌ لێیان نزیك مه‌بنه‌وه‌ به‌ جیماع كردن تا سووڕی مانگانه‌ و خوێنه‌كه‌یان كۆتایی پێ دێت و پاك ئه‌بنه‌وه‌ ، ئه‌گه‌ر غوسلیان ده‌ركردو خۆیان شووشت ئه‌وكاته‌ بچنه‌ لایان به‌و شێوازه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێتان كردووه‌ واته‌: له‌ شوێنی منداڵ بوونه‌وه‌ .

وەهەروەها ئامۆژگاری پیاو دەکرێت بەوەی گواستنەوەکەی دوا بخات تا ئەو ئافرەتە پاک دەبێتەوە لە سوڕى مانگانەکەى .

سەردان: ٣,٧٠٤ بەش: حەیز و نیفاس