عیدەی ئافرەتێک کە مێردەکەی مردبێت : ماڵپەڕی وەڵامەکان
عیدەی ئافرەتێک کە مێردەکەی مردبێت 
پرسیار:

ئافرەتێک پاش مارەبڕین لەگەڵ دەزگیرانەکەیدا ئەو شتەیان کردووە کە لەنێوان ژن و مێرددا ڕوو دەدات ، تەنها (جماع) نەبێت ، و دەزگیرانەکەی ماوەیەکە مردووە ، ئایا ئەم ئافرەتە عیددەى هەیە ؟ وە ئەگەر هەیە عیددەکەى چەندە و دەبێ تا چەند بوەستێ و شوو نەکاتەوە؟وە بۆچی ئافرەتی دوو گیان کاتێ مێردەکەی بمرێت یەکسەر دوای منداڵ بوون عیدەکەی تەواو دەبێت ؟

کاتێک پیاو ئافرەتی مارە بڕی و پاشان مرد ، ئەو ئافرەتە بەخێزانی ئەو پیاوە ئەژمار دەکرێت لەهەموو ڕوویەکەوە ، وە عیدەی لەسەر پێویستە ، ومیراتی بەردەکەوێت ، ومارەی بەردەکەوێت ئەوەندەی کەدیاری کراوە ، بۆیە : عیدەی لەسەرە و عیدەکەشی بریتی یە لە چوار مانگ و دەڕۆژ ؛ لەبەر گشت گیری ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( وَالَّذِينَ يُتَوَفَّوْنَ مِنْكُمْ وَيَذَرُونَ أَزْوَاجًا يَتَرَبَّصْنَ بِأَنْفُسِهِنَّ أَرْبَعَةَ أَشْهُرٍ وَعَشْرًا ) [البقرة:234] .
واتە : وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوێك له‌ ئێوه‌ مرد وه‌ خێزانی به‌جێهێشت ئه‌وه‌ عیدده‌كه‌یان چوار مانگ و ده‌ ڕۆژه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوار مانگ ئه‌وه‌ دروست بوونی مناڵ و كۆرپه‌یه‌ وه‌ ده‌ ڕۆژیش ئیحتیاته‌ .

بەڵام گەر جیابوونەوەکەیان بەهۆی تەڵاقەوە بێت و پێش ئەوەی (جماع) ی لەگەڵدا بکات و بەتەنها لەجێگەیەکدا لەگەڵیدا کۆ نەبوو بێتەوە ، ئەوا ئەو ژنە نیوەی مارەیەییەکەی دەدرێتێ ؛ بەبەڵگەی  ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( وَإِنْ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ وَقَدْ فَرَضْتُمْ لَهُنَّ فَرِيضَةً فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ إِلَّا أَنْ يَعْفُونَ أَوْ يَعْفُوَ الَّذِي بِيَدِهِ عُقْدَةُ النِّكَاحِ ) [البقرة:237] .
واتە : وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو خێزانه‌كانتان ته‌ڵاق دا پێش ئه‌وه‌ی كه‌ بیانگوازنه‌وه‌و جیماعیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن وه‌ ماره‌ییه‌كه‌تان دیاری كردبوو [فَنِصْفُ مَا فَرَضْتُمْ] ئه‌وه‌ ئه‌بێ نیوه‌ی ماره‌ییه‌كه‌یان بده‌نێ، كه‌سێك ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات پێش ئه‌وه‌ی بیگوازێته‌وه‌ ئه‌بێ نیوه‌ی ماره‌ییه‌كه‌ی بداتێ له‌ پێشه‌كی و پاشه‌كی [إِلَّا أَنْ يَعْفُونَ] ئیلا ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌ته‌كه‌ وتی: هیچم ناوێ و به‌ دڵی خۆی و به‌ ڕه‌زامه‌ندی خۆی لێی خۆشبوو [أَوْ يَعْفُوَ الَّذِي بِيَدِهِ عُقْدَةُ النِّكَاحِ] یان ئه‌گه‌ر هاتوو پیاوه‌كه‌ كه‌ عه‌قدی ماره‌بڕین و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌ له‌ ژنه‌كه‌ خۆشبوو وتی: ماره‌ییه‌كه‌ هه‌موویت ئه‌ده‌مێ ئه‌وه‌ ئاساییه‌

عیددەی ئافرەتی تەڵاقدراو پێش گواستنەوە

لەم حاڵەتدا هیچ عیدەیەکی لەسەر پێویست نی یە ؛ بەبەڵگەی  ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نَكَحْتُمُ الْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍ تَعْتَدُّونَهَا ) [الأحزاب:49] .
واتە : ئەی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر هاتوو ئافره‌تانی باوه‌ڕدارتان ماره‌ كرد [ثُمَّ طَلَّقْتُمُوهُنَّ مِنْ قَبْلِ أَنْ تَمَسُّوهُنَّ] پاشان ته‌ڵاقتان دان پێش ئه‌وه‌ی كه‌ بیانگوازنه‌وه‌و جیماعیان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن [فَمَا لَكُمْ عَلَيْهِنَّ مِنْ عِدَّةٍ تَعْتَدُّونَهَا] ئه‌وه‌ هیچ عیدده‌یه‌كیان له‌سه‌ر نیه‌ به‌ڵكو دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌ڵاقدرا ڕاسته‌وخۆ ئه‌توانێ شوو بكاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پێش گواستنه‌وه‌ مێرده‌كه‌ی مرد ئه‌وه‌ وه‌ك دوای گواستنه‌وه‌ وایه‌و جیاوازی نیه‌و ده‌بێت چوار مانگ و ده‌ ڕۆژ چاوه‌ڕێ بكات پاشان ده‌توانێت شو بكاته‌وه‌ 

وەبەنیسبەت عیددەی ئافرەتی دوو گیانەوە کە عیدەکەی دانانی منداڵەکەیەتی ، ئەم بابەتە نەسی ئایەتی لەسەرە : ( وَأُولَاتُ الْأَحْمَالِ أَجَلُهُنَّ أَنْ يَضَعْنَ حَمْلَهُنَّ ) [الطلاق:4] .
واتە : بەڵام ئه‌گه‌ر ئافره‌ت دووگیان بوون ئه‌و كاته‌ عیدده‌یان بریتییه‌ له‌ دانانی حه‌مله‌كه‌یان، هه‌ر كاتێك حه‌مله‌كه‌یان دانا ئه‌وه‌ عیدده‌كه‌یان كۆتایی هاتووه‌ ئه‌گه‌ر ته‌نها رۆژێكیش بێت

جا عیدەی هەموو ئافرەتێکی دوو گیان (تەڵاق درابێت یاخود مێردی مردبێت) دانانی سکەکەیەتی ، و ڕەنگە حیکمەت لەمەدا ئەوە بێت : کە ئێمە دڵنا بووینە کەڕەحمی ئافرەتەکە لەپاش ماوەی مێردی پێشووی پاک بۆتەوە  ، والله أعلم

الشيخ محمد بن عبد الله السبيل
إمام وخطيب المسجد الحرام
وعضو هيئة كبار العلماء
وعضو المجمع الفقهي الإسلامي
والرئيس العام لشؤون المسجد الحرام والمسجد النبوي
- رحمه الله تعالى -

سەردان: ٣,٨٤٤ بەش: ژنهێنان و خێزان