حوكمى سيغە یان هاوسەرێتى بۆ ماوەیەكى كەم چیە؟ : ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوكمى سيغە یان هاوسەرێتى بۆ ماوەیەكى كەم چیە؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان

زەواجى سیغە یان كاتى زانایان پێناسەیان كردووە بەم شێوەیە كە بریتیە: (زەواجى كات بۆ دانراو بە زەمانێكى زانراو یان نەزانراو كە كۆتایەكەى 45 ڕۆژە كە ئەو زەواجەیە هەڵدەوەشێتەوە بۆ ئەو ئافرەتانەى حەیزیان نەماوە بەو كاتە وە بە دوو حەیز بۆ ئەو ئافرەتانەى دەكەونە حەیزەوە وە چوارمانگ و دەڕۆژ بۆ ئەو ئافرەتانەى (سیغە)كرابن بەڵام پیاوەكانیان بمرن حوكمى ئەم زەواجە تەنها ئەو مارەیەى پێ دەدرێت كە بەمەرج گیراوە وە هیچ نەفەقەیەكى نادرێتێ و میرات نە وەردەگرێت وە وەریش دەگرێت وە هیچ عیدەیەكى نى یە ئەو چوار مانگ و دەڕۆژە نەبێت وە بەو زەواجە هیچ خزمایەتیەك جێگیرنابێت و خزمایەتى ژن و ژنخوازى پێ جێگیر نابێت)
حوكمى ئەم زەواجە ئەوەیە كە زۆربەى زانایانى ئیسلام بە حەرامیان داناوە بەبەڵگەى:
یەكەم : خواى گەورە دەفەرموێ: [وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ (*) إِلاَّ عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ (*) فَمَنْ ابْتَغَى وَرَاءَ ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمْ لْعَادُونَ] المؤمنون 5-7
دووەم: حەدیسى ئیمامى موسلیم كە (سبرة‌) الجهینی ئەڵێ: پێغەمبەرى خوا ێلى الله علیه وسلم فەرموویەتى: (يا أيها الناس اني قد كنت أذنت لكم في الاستمتاع من النساء وإن الله حرّم ذلك إلى يوم القيامة فمن كان عنده منهن شيءٌفليخل سبيله ولا تأخذ مما آتيتموهن شيئاً)رقم 3408
كەوا بوو ئەم زەواجە شتێكى خراپ و حەرامە و با چیتر ئافرەتان نەكرێن بە كاڵا و بۆ كاتێكى كەم بۆ تێركردنى ئارەزووەكان كڕین و فرۆشتنیان پێوە بكرێت.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ەوە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٦,١٨١ بەش: ژنهێنان و خێزان