من کچێکم شوکردنم نزیکە بۆیە داواتان لێ دەکەم ئامۆژگاریم بکەن چۆن ژیانی تازەم دەس پێ بکەم بەو شێوازەی کەخوا لێی ڕازیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
من کچێکم شوکردنم نزیکە بۆیە داواتان لێ دەکەم ئامۆژگاریم بکەن چۆن ژیانی تازەم دەس پێ بکەم بەو شێوازەی کەخوا لێی ڕازیە؟

داوامان وایە لەخوای پەروەردگار موفەقتان بکات ، و زواج کردنت بۆ بەجێ بێنێ بەو شێوەیەیی خۆی پێی خۆشە ولێی ڕازیە .

دواتر ئامۆژگاریم بۆت ئەوەیە :

یەکەم : تەقوای خوا بکەیت لەنهێنی وئاشکرادا ، وبەشێوازێک کار بکەیت کە خودا پێی خۆشە ، بەجێ بەجێ کردنی فەرمانەکانی ، ودوور کەوتەنەوە لەو شتانەی کەخودا ڕقی لێ یەتی ، وبەجوانی ڕوو بکە خودا ، وپشتی پێ ببەستە وتەنها تەوکولت لەسەر ئەو بێت .

دووەم : ڕەزامەندی مێردەکەت لەبەر چاو بگرە ؛ چونکە ئەوەش جۆرێکە لەڕازی کردنی خودا ، هەروەک الإمام أحمد (18524) لە ( الْحُصَيْنِ بْنِ مِحْصَنٍ)ەوە گێڕاویەتیەوە کە پورێکی هات بۆلای پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بۆ پێویستیەکی ، جا پێویستیەکەی جێ بەجێ کرد و پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ پێی فەرموو : (أَذَاتُ زَوْجٍ أَنْتِ ؟ قَالَتْ : نَعَمْ . قَالَ : كَيْفَ أَنْتِ لَهُ ؟ قَالَتْ : مَا آلُوهُ إِلَّا مَا عَجَزْتُ عَنْهُ . قَالَ : فَانْظُرِي أَيْنَ أَنْتِ مِنْهُ ، فَإِنَّمَا هُوَ جَنَّتُكِ وَنَارُكِ) حسنه الألباني في "صحيح الجامع" (1509) .
واتە : ئایا تۆ مێردت هەیە ؟
گوتی : بەڵێ .
فەرمووی : تۆ چۆنی لەگەڵی ؟
گوتی : بەگوێی دەکەم وپێویستیەکانی بەجێ دێنم مەگەر لەتوانام دا نەبێت .
فەرمووی : بڕوانە تۆ بزانم چۆنی لەگەڵی ، بەتەئکید مێردەکەت بەهەشت ودۆزەخی تۆیە .

جا سەرەتای ژیانت لەگەڵ مێردەکەتدا بەگوێڕایەڵی کردنی دەس پێ بکە ، وپێویستیەکانی بۆ جێ بەجێ بکە تەنها کاتێ نەبێ کەفەرمانت پێ بکات بەخراپەو سەرپێچی خوای تەعالی .
وەبا یارمەتی دانی یەکتر لەسەر گوێڕایەڵی خودا یەکێک بێت لەئامانجەکانی زەواج .

ئەبو هوڕەیڕە رضي الله عنه دەڵێت : پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فەرمووی : (رَحِمَ اللَّهُ رَجُلًا قَامَ مِنْ اللَّيْلِ فَصَلَّى وَأَيْقَظَ امْرَأَتَهُ فَإِنْ أَبَتْ نَضَحَ فِي وَجْهِهَا الْمَاءَ ، رَحِمَ اللَّهُ امْرَأَةً قَامَتْ مِنْ اللَّيْلِ فَصَلَّتْ وَأَيْقَظَتْ زَوْجَهَا فَإِنْ أَبَى نَضَحَتْ فِي وَجْهِهِ الْمَاءَ) رواه أبو داود (1308) وصححه الألباني في "صحيح أبي داود" .

واتە : ڕەحمەتی خوا لەو پیاوەی لەشەودا هەڵدەستێت ونوێژ دەکات وخێزانەکەی بەخەبەر دەکاتەوە ، خۆ ئەگەر هەڵنەستا ئەوا دەم وچاوی ئاو پرژێن دەکات ، ڕەحمەتی خوا لەو ئافرەتەی کە لەشەودا هەڵدەسێت ونوێژ دەکات و مێردەکەی بەخەبەر دەکاتەوە ، خۆ ئەگەر هەڵنەسا ئەوا دەم وچاوی ئاو پرژێن دەکات .

سێیەم : پاشان گرنگی بەجوانی وجل وبەرگت بدە ، وبا بەردەوام لەبەر چاوی بەجوانترین شێوە دەرکەویت ، ونابێ هیچ کات زەردە خەنە لەسەر لێوت ببڕێت لەبەرانبەر مێردەکەتدا .

چوارەم : وەهەروەها زۆر گرنگی بەپاک وخاوێنی خۆت وماڵەکەت بدە ، با ماڵەکەت پاک و ڕێک بێت وهەردەم بۆنی خۆشی لێ بێت .

پێنجەم : وەهەروەها زۆر گرنگی بدە بەدروست کردنی جۆرەها خواردن کەوای لێ بکات سەرنجی ڕابکێشێت ؛ چونکە زۆر جار کەپیاو لەکار دەگەڕێتەوە پێی خۆشە لەماڵەکەیدا خۆشی وئارامی ببینێت ، حەتمەن ئەمەش تەنها بەڕێک خستنی ماڵ و دروست کردنی خواردنی خۆش و بوونی زەردە خەنە لەسەر لێوی خێزان و جوان پێش وازی کردن بەدەس دێت .

شەشەم : گەر ڕۆژێک بینیت توڕەیە ، ئەوا پەلە بکە لەڕازی کردنیدا ، هەرچەندە تۆ وا ببینین کە هەڵەت نەکردووە ، ئا بەمانە تۆ دەبیتە ئافرەتێک کەشیاوی بەهەشت دەبیت وبەدەستی دێنیت .

حەوتەم : پاشان تەماشاکە بزانم چ شتێکی پێخۆشه پێویستە ئەنجامی بدەیت ، وڕقی لەچ شتێک بوو ئەوا تۆ لێی دوور کەوەرەوە ، حەتمەن ئەمەش بەگوێرەی شەرع ودینی خودا ، نەک لەسەرپێچی خوادا تۆ بەگوێی بکەیت !

هەشتەم : وە زۆر دەمە دەمە وموناقەشەی لەگەڵ مەکە ، چونکە ئەنجامی باش نابێت .

نۆیەم : هەرکات بینیت تاوانێکی ئەنجام دەدا بەقسەی خۆش ئینکاری بکە و خواى بیر بخەرەوە .

دەیەم : خۆ ئەگەر توشی ناخۆشیەک بوویت لەلایەن ئەوەوە ئەوا ئارام بگرە ، وپەلە مەکە لەشکایەت کردن بۆ لای کەس وکارت ، چونکە ئەو کارە دەبێتە هۆی گەورە کردنی کێشەو توڕە بوونی مێرد .

یانزەیەم : وەگرنگی بە باوک ودایک وخوشەکەکانی بدە ، چونکە ئەوا کارێکی چاکە ودەبێتە هۆی نزیک بوونەوەی ئافرەت لەمێردەکەیەوە و وا دەکات خۆشی بوێت .

وە بەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ کۆتای پێ دێنین : (إِذَا صَلَّتْ الْمَرْأَةُ خَمْسَهَا ، وَصَامَتْ شَهْرَهَا ، وَحَفِظَتْ فَرْجَهَا ، وَأَطَاعَتْ زَوْجَهَا ، قِيلَ لَهَا : ادْخُلِي الْجَنَّةَ مِنْ أَيِّ أَبْوَابِ الْجَنَّةِ شِئْتِ) رواه الإمام أحمد (1664) من حديث عبد الرحمن بن عوف رضي الله عنه ، وصححه الألباني في "صحيح الجامع" (660) .
واتە : کاتێ ئافرەت پێنج نوێژەکەی بکات ، ومانگی ڕەمەزان بەڕۆژوو بێت ، وداوێنی بپارێزێت ، وگوێڕایەڵی مێردەکەی بکات ، ئەوا پێی دەوترێت : بچۆ بەهەشتەوە لەهەر دەرگایەوە پێت خۆشە بچۆ ژووەرەوە .
ونسأل الله تعالى أن يبارك لكما ويجمع بينكما على خير

سەردان: ٤,٦٣٦ بەش: ژنهێنان و خێزان