ئایا كەنیزەك چییه لە ئیسلامدا ؟ ئایا دەتوانیت مەنی لە كەنیزەك یان لە خێزانی خۆت بێنیتەوە ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا كەنیزەك چییه لە ئیسلامدا ؟ ئایا دەتوانیت مەنی لە كەنیزەك یان لە خێزانی خۆت بێنیتەوە ؟

بسم الله الرحمن الرحيم
كەنیزەك بەو ئافرەتانە دەوترێت كەوا كۆیلە و خزمەتكارن و ئازاد نین ، بەڵام بۆ پیاو حەڵاڵە بچێتە لای و لەگەڵیدا ڕابوێرێت بە چەند مەرجێك :
1 ـ دەبێت هی خۆی بێت واتە خۆی خاوەنی بێت .
2 ـ دەبێت دوای ئەوەی كە دەستی دەكەوێت بزانێت ئایا ئەو كەنیزەكە :
ـ كچە ؟ ئەوا بۆی حەڵاڵە .
ـ وە ئەگەر ژن بوو ئەوا یان حەملی هەیە یان نا ؟
جا ئەگەر حەملی هەبوو ئەوا نابێت بچێتە لای تاوەكو حەملەكەی لێدەبێتەوە و منداڵەكەی دەبێت .
وە ئەگەر حەملی نەبوو ئەوا نابێت بچێتە لای تاوەكو دەكەوێتە (عادەوە / سوڕی مانگانە) ئەنجا لە پاش پاكبوونەوەی بۆی حەڵاڵ دەبێت .
وە سەبارەت بە پرسیاری دووەمتەوە : بەڵێ‌ دروستە بە دەست و ئەندامەكانی لەشی كەنیزەكی خۆت یان خێزانی خۆت مەنی بێنیتەوە چونكە هەردووكیان بۆت حەڵاڵن .

مامۆستا محمد عبدالرحمن

سەردان: ٨,٤٠١ بەش: ژنهێنان و خێزان