سڵاو،مامۆستای بەرێز ئێمەی گەنج ناتوانین هەمو رۆژێک بەرۆژو بین تا لە دەستپەرکردن خۆمان بەدور بگرین،چونکە ئێمەی گەنج لەناوەندێکدا دەژین کە هەمو چواردەورمان بە جۆرێکی وایە کە هەستی شەهوەت بەتاڵ کردنەوەت زۆرربێت،واتە ئەمە پیشەی هەمورۆژێکی ئێمەی گەنجە،ئەگەر بەم جۆرە خۆمان بەتاڵ نەکەینەوە بێگومان توشی گوناهی گەورە بدەبین،تکایە چارە سەری گونجاو
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى
چارەسەری گونجاو بۆ ئەو گەنجانەی كە تووشی (ئاوی شەهوەت هێنانەوە بە دەست) بوون بریتى یە لەم خاڵانەی خوارەوە:
1 ـ سەرەتا دەبێت بزانیت ئەنجامدانی ئەو كارە حەرامە و تاوانە.
2 ـ پێویستە گەنجان ژن بێنن و لە حەڵاڵی خۆیاندا ئارەزوویان دابمركێننەوە.
3 ـ ئەگەر ژنیان پێنەهێنرا ئەوا دەبێت ڕۆژووی سوننەت زۆر بگرن، بۆ ئەوەی شەهوەتیان بشكێنێت.
4 ـ وە دەبێت خۆیان بپارێزن و خۆیان بە دوور بگرن لە نێواندانەدا كە شەهوەت و ئارەزوو دەورووژێنێت وەك تێكڵاو بوونی ئافرەتان و نەزەر كردنی حەرام.
5 ـ وە دەبێت هاوڕێی چاك و لە خوا ترس هەڵبژێرن بۆ هاوەڵێتی خۆیان بۆ ئەوەی هاندەریان بن بۆ كاری چاڤە و دوور كەوتنەوە لە خراپە.
لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە