سەیرى فلمى ڕووت زۆر ئەكەم وە لەدواى سەیركردن زوو پەشیمانیش دەبمەوە زۆر جار تۆبە دەكەم: ماڵپەڕی وەڵامەکان
سەیرى فلمى ڕووت زۆر ئەكەم وە لەدواى سەیركردن زوو پەشیمانیش دەبمەوە زۆر جار تۆبە دەكەم
پرسیار:

مامۆستا گیان من گەنجێكى تەمەن21 ساڵم سەیرى فلمى ڕووت زۆر ئەكەم وە لەدواى سەیركردن زوو پەشیمانیش دەبمەوە زۆر جار تۆبە دەكەم بە دڵێكى پاكەوە كەچى پاش فەترەیەك دڵم ئەگۆڕێ و سەیرى دەكەمەوە لێرەدا پرسیارەكەم ئەوەیە تا چەند گوناهبارم و تەوبەكەم تاچەند وەردەگیرێت. زۆر سوپاستان دەكەم ئەگەر وەڵامم بدەنەوە

بەناوى خواى بەخشندە و میهرەبان

موسڵمان پێویستە هەمیشە بگەڕێتەوە بۆ لاى خواى گەورە وە نابێ نا ئومێد بێت لە میهرەبانى خوا خواى گەورە دەفەرموێ: {قل يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ } (53) سورة الزمر
واتە: ئەى بەندەكانم ئەوانەى زیادەڕەویتان كردووە لە تاواندا بێ هیوا مەبن لە میهرەبانى خوا بەڕاستى خواى گەورە لە هەموو تاوانێك خۆش دەبێ.
جا پێویستە مرۆڤى موسڵمان تەوبە بكات و بگەڕێتەوە بۆ لاى خوا وە تەوبەكردنیش چەندین مەرجى هەیە یەكێك لەو مەرجانە ئەوەیە دڵی دابەستێ جارێكى تر نەگەڕێتەوە بۆ ئەو تاوانە تا زیاتر ئەمەى لە دڵدا بێت ناگەڕێتەوە بەڵام ئەگەر جارێكى تر تاوانەكەى دووبارە كردەوە دەبێت دیسان تەوبە بكاتەوە چارەسەریش بۆ ئەم حاڵەتە تەنها ترسانە لە خواى گەورە وە بیركردنەوە لە ئاگادارى و چاودێرى خواى گەورە وە لەدەست چوونى كاتێكى زۆر لە تەمەنى بە تاوانەوە وە لەدەستدانى خۆشەویستى خوا بۆى.

لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٥,١٨٦ بەش: تاوانه‌كان