ئایا دروستە دوای جووتبوون لەگەڵ خێزانم بە یەکەوە خۆمان بشۆین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە دوای جووتبوون لەگەڵ خێزانم بە یەکەوە خۆمان بشۆین؟

بەناوى خواى گەورە و میهرەبان
بەڵێ دروستە بۆ ژن و مێرد پێکەوە خۆیان بشۆن و گیانى یەکتر ببینن بە مەرجێ هیچ کەسێکى تر نەیانبینێت و شوێنێکى داخراو بێت .
دایکە عائیشە ڕەزاى خواى لێ بێ فەرموویەتى :
(كُنْتُ أَغْتَسِلُ أَنَا وَرَسُولُ اللَّهِ () مِنْ إِنَاءٍ وَاحِدٍ وَنَحْنُ جُنُبَانِ) ) متفق عليه
واتە : من و پێغەمبەری خوا () هەردووكمان پێكەوە لە یەك تەشتدا خۆمان دەشۆرد لە كاتێكدا كە لەشگران بووین .
مەبەستی ئەوەیە : هەردووكیان لە یەك مەنجەڵ ئاویان دەبرد .
بەڵام ئەو شوێنانەى کە مەلەکردنى خێزانى تێدایە و ژن و پیاوەکان هەمووى تێکەڵن ئەمە دروست نیە و حەرامە .

سەردان: ٥,٩٢٧ بەش: خۆشۆردن (غوسل)