شێوازى غوسڵ كردن چۆنە؟
چۆنێتى و شێوازى غوسڵ دوو جۆرە:
شێوازى یەكەم: شێوازى واجب، ئەوەیە هەموو لەش ئاوى پێدا بكرێت، بە ئاو ڕادانە ناو دەم ولوتیشەوە، جا ئەگەر ئاو بەر هەموو لەشى كەوت بەهەر جۆرێك بێت ئەوا لەشگرانى لەسەر نەماوە و پاك بۆتەوە لەبەر ئایەتى: (وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُباً فَاطَّهَّرُوا) (المائدة: من الآية6) واتە: وە ئەگەر تووشى لەشگرانى بوون ئەوا پێش نوێژكردن لەشتان بشۆن ( واتە : غوسڵ بكەن ).
شێوازى دووەم: شێوازى تەواوێتى ئەوەش ئەو شێوەیەیە كە پێغەمبەرى خوا ﷺ غوسڵى دەركردووە، كە ئەمەیە: ئەگەر كەسێك ویستى غوسڵى لەشگرانى بكات ئەوا سەرەتا هەردوو لەپی دەشۆرێت، پاشان عەورەتى و ئەو شوێنەشی كە پیس بووە لەشگرانى، پاشان دەستنوێژێكى تەواو دەگرێت، پاشان سێ جار ئاو دەكات بەسەریدا و دواتر هەموو لاشەى دەشۆرێت، ئەمەش شێوازى تەواوێتى غوسڵ دەركردنە.
سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -