ئایا دەرچوونی (با) لەکاتی غوسلى لەش گرانیدا غوسلەکە بەتاڵ دەکاتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دەرچوونی (با) لەکاتی غوسلى لەش گرانیدا غوسلەکە بەتاڵ دەکاتەوە؟

دەرچوونی (با) دەس نوێژ بەتاڵ دەکاتەوە نەک غوسل!، هەر بۆیە :
هەر کەسێک لەکاتی خۆشوشتنی لەشگرانییدا دەستی بەر زەکەری کەوت ویاخود میزی کرد ویاخود بای لێ بووەوە ئەوا خۆشوشتنەکەی تەواو دەکات ، دواتر دەس نوێژ دەگرێت .
وەخۆشوشتن گەر لەبەر لەش گرانی بوو ، جێگەی دەس نوێژیش دەگرێتەوە ، جا هەر کاتێ کەسێک لەشی گران بوو و خۆی شوشت ئەوا جێگەی دەس نوێژیشی بۆ دەگرێتەوە ، لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُباً فَاطَّهَّرُوا ) [ المائدة/6 ] .
واتە : گەر لەشتان گران بوو ئەوا خۆتان پاک بکەنەوە .
هەر بۆیە پێویست نی یە لەسەری دوای خۆشوشتنەکە دەس نوێژ بگرێت ، تەنها کاتێک نەبێت گەر لەکاتی خۆشوشتنەکەدا یاخود دواتر دەس نوێژی شکا ، ئەوا پێویستە دەس نوێژ بگرێت ، بەڵام گەر دەس نوێژی نەشکا ئەوا خۆشوشتنەکەی جێگەی دەس نوێژیش دەگرێتەوە جا دەس نوێژی گرتبێت یاخود نا ، بەڵام پێویستە ئاو لەدەم ولوت هەڵبدرێت ؛ چونکە ئاو لەدەم ولوت وەردان بۆ خۆشوشتن ودەس نوێژگرتنیش پێویستن .

" مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين بتصرف " ( 11 /228 ) .

والله أعلم .

سەردان: ٣,٩٣٢ بەش: خۆشۆردن (غوسل)