حوکمی کەسێک لەخەو هەڵساو تەڕایی بە جل و بەرگەکانیەوە بینی: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی کەسێک لەخەو هەڵساو تەڕایی بە جل و بەرگەکانیەوە بینی
پرسیار:

ئەگەر كەسێك لە خەو هەستاو تەڕایی بە جلوبەرگەكانیەوە بینى ئایا غوسڵى لەسەر واجبە؟

لەم جۆرە ڕووداوەدا كارەكە لەسێ حاڵەت دەرناچێت:

حاڵەتى یەكەم: دڵنیا بێت ئەو تەڕاییە ئاوى مەنییە، ئەوا غوسڵى لەسەر واجب دەبێت ئیتر خەوى بینیبێت یاخود نا.
حاڵەتى دووەم: دڵنیا بێت كە ئەوە مەنی نییە، لەم حاڵەتەدا غوسڵى لەسەر واجب نییە، بەڵام لەسەریەتى ئەو شوێنە بشۆرێت چونكە حوكمى میزى هەیە.
حاڵەتى سێ یەم: نەزانێت كە ئەوە مەنییە یان نا؟ ئەوا وردەكارى هەیە بەم شێوەیەى خوارەوە:

یەكەم: ئەگەر خەونى بینیبوو لەكاتى خەوتنەكەیدا ئەوا ئەو ئاوە بە مەنى حساب دەكات و غوسڵ دەردەكات، لەبەر فەرموودەكەى ئوم سەلەمە - رضي الله عنها – كاتێك پرسیارى لە پێغەمبەرى خوا كرد سەبارەت بەوەى كە ئەگەر ئافرەت ئەو خەونە ببینێت كە پیاو دەیبینێت ئایا غوسڵى لەسەرە؟ ئەویش فەرمووى: ((نعم إذا هي رأت الماء))(١)

 واتە: بەڵێ ئەگەر ئەو ئاوى بینی، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر واجبێتى غوسڵ بۆ كەسێك كەلە كاتى خەوتنەكەیدا خەونى بینیوەو ئاو وتەڕاییش هەیە.

دووەم: ئەگەر لە خەوەكەیدا هیچی نەبینیبوو، جا ئەگەر پێش ئەوەى خەوتبێت بیرى لە جیماع كردبێتەوە ئەوا بە مەزى حسابی دەكات.

وە ئەگەریش پێشتر بیرى لە جیماع نەكردبێتەوە ئەوا ڕاجیاوازى لەسەرە:

وتراوە: وەكو احتیاتێك غوسڵى لەسەر واجبە.

وتراویشە: غوسڵ واجب نییە و ئەمیش صەحیحە لەبەر ئەوەى لە بنچینەدا ئەستۆپاكییە.

سەرچاوە : کتێبی فتاوى أرکان الإسلام: زاناى پایەبەرز : محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله - 


(١) أخرجه مسلم، كتاب الحيض، باب وجوب الغسل على المرأة بخروج المني منها (311) .

سەردان: ٣,٢٢١ بەش: خۆشۆردن (غوسل)