بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
غوسلی ڕۆژی جومعە وەكو غوسلی لەش گرانی وهەر غوسلێكی تر وایە، هەر وەكو پەیامبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: (مَنِ اغْتَسَلَ يَوْمَ الْجُمُعَةِ غُسْلَ الْجَنَابَةِ)أخرجه البخاري ومسلم.، واتە: (هەر كەسێك لە ڕۆژی جومعە غوسلی دەركرد ولە شێوەی غوسلی لەشگرانی)، بەڵام مەخابن ! زۆربەی زۆری موسڵمانان غوسلەكانیان بەو شێوازە نییە كە شەرع داوایكردوە، بەڵكو هەر لە خۆیەوە یان بەو شێوەیەی فێركراوە دور لە بەڵگەی شەرعی غوسل دەردەكات.
[جا غوسل بەم شێوەیە دەردەكرێت:]
سەرەتا ئەگەر عەورەتی شوێنەواری هیچ شتێكی پێوە هەبوو ئەوا عەورەت ودەوروبەری پاكدەكاتەو، پاشان دەستی دەشوات، پاشان دەستنوێژێكی جوان دەگرێت، پاشان سێ جار ئاو دەكات بەسەریدا، وجوان دەست دەخاتە نێو قژی بۆ ئەوەی ئاوەكە بەر بنی قژی بكەوێت، پاشان سێ جار ئاو دەكات بەلای ڕاستیدا، پاشان سێ جار ئاو دەكات بەلای چەپیدا، پاشان دەست دەهێنێت بەهەموو لاشەیدا، بۆ ئەوەی ئاوەكە بەجوانی بەر هەمو لاشەی بكەوێت، پاشان هەر دوو پێكانی دەشوات. ئەبێت هەمو لاشەی تەڕ ببێت بە جوانی.
ئەمە غوسلی پەیامبەری خوایە ﷺ وئەمەش باشترین شێوازی دەركردنی لەشگرانیە.
ئەگەر بەم شێوازە غوسل دەربكات دەتوانێت بێ ئەوەی دەست نوێژی تازە بگرێتەوە نوێژ بكات.
ئەگەر كەسێكیش وای نەكرد، بەڵكو هەر ئاوێكی كرد بە خۆیدا، یان لەئاوێكدا قوتێكی خواردەوە بە مەبەستی غوسل دەركردن، ئەوە غوسلەكەی دەرچوە وتەواوە وهیچ تاوانبار نابێت.
==========================
[لە كتێبی: (جومعە: فەزڵەكانی، ئەحكامەكانـی، داهێنراوەكانی) نوسینی مامۆستا علی خان، پێداچوونەوەی مامۆستا خلیل أحمد وەرگیراوە]