دواى بانگى بەیانى نانى پارشێو بوخرێت بە نەزانینەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
دواى بانگى بەیانى نانى پارشێو بوخرێت بە نەزانینەوە
پرسیار:

ئەگەر كەسێك بە هۆى نەزانینەوە لە دواى بانگى بەیانى نانى پارشێو بخوات ئایا ڕۆژووەكەى بە تاڵ دەبێتەوە یان نا؟نەیزانیوە كە بانگ بووە.

بسم الله الرحمن الرحيم
الحمد لله وحده، والصلاة والسلام على من لا نبي بعده،
ئەو كەسەى كە خواردن دەخوات (پارشێو دەكات) لە دواى بانگى بەیانى بێ ئەوەى بزانیت كە كاتى نوێژ بووە، ئەوە ڕۆژووەكەى بەتاڵ نابێتەوە، و ڕۆژووەكەى درووستە، بەهۆى نەزانینەوە، چونكە پێغەمبەرى خوا () فەرموویەتى: " إن الله تجاوز عن أمتي الخطأ والنسيان وما استكرهوا عليه " (صححه الألباني في صحيح سنن ابن ماجة: 2043).واتە: خواى پەروەردگار لەو شتانە دەبووریت بۆ ئوممەتەكەم كە بە هۆى هەڵە و لەبیرچوون و زۆرەملێوە ئەنجامى دەدەن.
ئەمە لە كاتێكدا كە بانگى بەیانى لە كاتى خۆیشیدا بدرێت، كە بەداخەوە بانگى ئێستاى كوردستانى خۆمان پێش كاتى دەركەوتنى فەجرى ڕاستگۆ دەدرێت، كە جآى خۆیەتى موسڵمان ئاگاى لە نوێژەكانى بێت، و ئەگەر دڵنیا بوو لەوەى كە بانگەكە پێش وەخت دەدرێت لەو كاتانە نوێژ ئەنجام نەدات، تاكو كاتى دەركەوتنى فەجرى ڕاستگۆ.... خواى پەروەردگاریش زاناترە.
بۆ زیاتر شارەزا بوون لە كاتى پارشێو و خۆ گرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە... و چەندەها بابەتى ترى بەسووود بڕوانە كتێبى: چۆنێتى ڕۆژووى پێغەمبەر لە ڕەمەزاندا، وە كتێبى: پوختەى كاتى بەربانگ و پارشێو... كە هەردووكیان لە سایتى بەهەشدا بڵاوكراونەتەوە.

وَآخِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ
لە لایەن مامۆستا (عدنان بارام) ە وه وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٥٣٧ بەش: پارشێو