ئەو کاتەی پێویستە ڕۆژووەوان واز لەخواردن بهێنێت: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەو کاتەی پێویستە ڕۆژووەوان واز لەخواردن بهێنێت
پرسیار:

ئایا پێویستە لە سەر ڕۆژووان خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە لەو كاتەوە كەوا گوێی لە بانگ دەبێت یان تاوەكو بانگدەر كۆتایی پێدێنێت ؟

وەڵامان بۆ ئەمە ئەوەیە كەوا بڵێین : ئەی پرسیاركار ئەو حوكمە ڕێكنەخراوە لەسەر بانگدان بەڵكو ڕێكخراوە لە سەر دەركەوتنی فەجر ، جا هەر كاتێك فەجر دەركەوت ئەوا واجب و پێویستە لە سەر موسڵمان كەوا خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە چ بانگی دابێت یان بانگی نەدابێت یەكسانە ، وە ئەگەر فەجر دەرنەكەوتبێ ئەوا خۆگرتنەوە واجب و پێویست نىیە چ بانگی دابێت یان بانگی نەدابێت یەكسانە ، لە بەر فەرمایشتی خوای گەورە : [فَالآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُواْ مَا كَتَبَ اللّهُ لَكُمْ وَكُلُواْ وَاشْرَبُواْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ثُمَّ أَتِمُّواْ الصِّيَامَ إِلَى الَّليْلِ] [سورة البقرة : 187].
واتە: بخۆن و بخۆنەوە تاوەكو سپیایـی ڕۆژتان بۆ ڕوون دەبێتەوە لە تاریكی شەو لە بەرەبەیاندا ، ئەنجا ڕۆژووەكەتان بە تەواوی بگرن تا شەو (واتە: تا كاتی خۆر ئاوا بوون كە سەرەتای دەست پێكردنی شەوە).
لەم فەرمایشتەدا [حَتَّى يَتَبَيَّنَ] واتە: [تاوەكو بۆتان ڕوون دەبێتەوە] بەڵگەی تێدایە لە سەر ئەوەی كەوا دروستە بۆ موسڵمان خواردن بخوات و خواردنەوەش بخواتەوە لە كاتێكدا كەوا گومانی هەیە لە دەركەوتنی فەجردا ، ئەمەش لەبەر ئەوەیە كەوا ئەصل و بنەوا ئەوەیە كە هێشتا شەو ماویەتی ، وە ئەوەش كە ئەصل بێت خۆتی لێناگوێزیتەوە ئیللا بە دڵنیایی نەبێت ، وە ئەگەر زانرا ئەم بانگدەرە بانگ نادات ئیللا لە كاتێكدا نەبێت كەوا فەجر دەركەوتووە ئەوا پێویستە لە سەری خۆی بگرێتەوە لە خواردن و خواردنەوە لەگەڵ بیستنی بانگەكەدا ، ئەمەش لە بەر فەرموودەكەی پێغەمبەر كە فەرموویەتی : (بیلال لە شەودا بانگ دەدات ، جا ئێوە بخۆن و بخۆنەوە تا (ابن أم مكتوم) بانگ دەدات ، چوونكە ئەو بانگ نادات تاوەكو فەجر دەرنەكەوێت) .
بە پێی ئەمە ئەگەر زانیت كەوا بانگدەر سوورە لە سەر چاودێری كردنی كاتی پارشێو و پەلە ناكات ئەوا واجب و پێویستە لە سەرت كە خۆت بگریتەوە ، بەڵام ئەگەر گومانت هەبوو لەمەدا ئەوا دروستە بۆت خواردن بخۆیت و خواردنەوەش بخۆیتەوە.

فتاوى الشيخ محمد بن صالـح العثيمين : (1 /  533) ، نقلاً عن "فتاوى رمضان" : (1 / 204 ـ 205) .

 

سەردان: ٢,١٨٠ بەش: پارشێو