ئەگەر چەند خولەكێكی كەمی مابوو بۆ دەركەوتنی خۆر ومنیش لەشگران بوون ئایا دروستە بۆم تەیەموم بكەم؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر چەند خولەكێكی كەمی مابوو بۆ دەركەوتنی خۆر ومنیش لەشگران بوون ئایا دروستە بۆم تەیەموم بكەم؟
پرسیار:

ئەگەر چەند خولەكێكی كەمی مابوو بۆ دەركەوتنی خۆر ومنیش لەشگران بوون ئایا دروستە بۆم تەیەموم بكەم بۆ ئەوەی فریای نوێژی بەیانی بكەوم پێش ئەوەی خۆرهەڵبێت؟

نەخێر ، چونكە پاكی و دەستنوێژ مەرجە بۆ دروستێتی و تەواوێتی نوێژ ، ئیتر ئایا بێ نوێژی گەورە بێت كە بریتیە لە لەشگرانی سەبارەت بە ژن و پیاوەوە یاخود حەیز و سوڕی مانگانەی ئافرەتە بۆیە پێویست بە خۆشۆردن دەكات ، وە ئەگەریش كاتەكە سارد بوو پێویستی بە ئاوگەرم كردن كرد ئەوا ئاو گەرم دەكات تابتوانێت خۆی بشۆرێت یان دەستنوێژ بگرێت و ئەمەش ئاساییە و هیچ زیانێكی لێ نادات.
شێخ عبید بن عبدالله الجابری

سەردان: ٤,٦٣٨ بەش: خۆشۆردن (غوسل)