ئایا دەتوانین هەموو ئاوێك بۆ دەست نوێژ و غوسل بەكاربێنین؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دەتوانین هەموو ئاوێك بۆ دەست نوێژ و غوسل بەكاربێنین؟
پرسیار:

ئایا دەتوانین هەموو ئاوێك بۆ دەست نوێژ و غوسل بەكاربێنین؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ئاو دوو بەشە: خاوێن و پیس، وە هەموو ئاوێك خاوێنە، بێجگە لەو ئاوەی كە ڕەنگی یان تامی یان بۆنی گۆڕابێ، بەمەرجێك گۆڕانەكە لە بەر ئەوە بێت كە شتێكی پیس چووبێتە ناوی، وە هەر ئاوێك خاوێن بێ بۆ دەست نوێژ گرتن  و غوسل هەڵگرتن دەشێ. 

 بەڵگە:
1 ـ عن أبي سعيد الخُدري رضي الله عنه قال قال رسول الله : ((إن الماء طهورٌ لا ينجسهُ شيء))(1 ).
2 ـ عن أبي أمامة الباهلي رضي الله عنه قال: قال رسول الله : ((إن الماء لا ينجسه شيء إلا ما غَلب على ريحه و طعمه و لونه)) (2 ) ((الماء طهورٌ إلا إن تغير ريحه أو طعمه أو لونه بنجاسةٍ تحدث فيه)).
* و أجمع علماء الإسلام على صحة معنى حديث أبي أمامة، وممن نقل الإجماع على ذلك: الشافعي و ابن منذر و غيرهما ( 3).


( 1) أخرجه الثلاثة و صححه أحمد.
(2) أخرجه ابن ماجه و ضعفه أبو حاتم و للبيهقي.
(3) ينظر: منحة العلام شرح بلوغ المرام 1\33 ـ 34 .

سەردان: ٢,٤٩١ بەش: پاك و خاوێنى