گرنگى پاك و خاوێنى چیه‌ له‌ ئیسلامدا؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
گرنگى پاك و خاوێنى چیه‌ له‌ ئیسلامدا؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
ئیسلام گرنگى داوه‌ به‌ پاك و خاوێنى ناخ و ده‌روون، و به‌جێهێنانى ئه‌وه‌ش له‌میانه‌ى پاڵفته‌كردنى دڵه‌وه‌ له‌ سیفه‌ته‌ خراپ و زیانبه‌خشه‌كانى وه‌كو شیرك و كوفر وخۆبه‌گه‌وره‌ زانین و به‌خۆسه‌رسام بوون و دووڕویی و پێش چاوى كردن و هاوشێوه‌كانى، وه‌ پڕكردنه‌وه‌ى دڵ له‌جێگه‌ى ئه‌وانه‌ به‌ سیفه‌ته‌ جوان و باشه‌كانى وه‌كو یه‌كخواپه‌رستى وڕاستگۆیی و ئیخلاص و پشت به‌خوا به‌ستن و هاوشێوه‌كانى.
هه‌روه‌كو چۆن گرنگى داوه‌ به‌ پاك و خاوێنى ڕواڵه‌ت و جه‌سته‌ش، و به‌جێهێنانى ئه‌وه‌ش به‌ خۆپاكڕاگرتن له‌ (ڕوداوى بچوك - بێ نوێژى-) به‌ده‌ست نوێژ و (ڕووداوى گه‌وره‌) به‌ خۆشۆردن، وه‌ ته‌یه‌مومیش شوێنى هه‌ردووكیان ده‌گرێته‌وه‌ به‌چه‌ند مه‌رجێكى تایبه‌ت، وه‌ به‌ لابردنى پیسی به‌ جلوبه‌رگ ولاشه‌ و په‌ڵه‌وه‌.
وه‌ خواى گه‌وره‌ وه‌صفى كه‌سانى پاك و خاوێنى كردووه‌ و ده‌فه‌رموێت:[... إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ (222) ] واته‌: بێگومان خواى په‌روه‌ردگار ئه‌و به‌ندانه‌ى خۆش ده‌وێت كه‌ زۆر داواى لێخۆشبون ده‌كه‌ن و زۆر ته‌وبه‌ ده‌كه‌ن، و به‌نده‌ خۆپاكڕاگرانى خۆش ده‌وێت كه‌ خۆیان له‌ خراپه‌ و پیسى به‌دوور ده‌گرن .
وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - - بابه‌تى پاك و خاوێنى به‌گه‌وره‌ داناوه‌ وڕایگرتووه‌ به‌ فه‌رمووده‌ى: " الطُّهُورُ شَطْرُ الْإِيمَانِ وَالْحَمْدُ لِلَّهِ تَمْلَأُ الْمِيزَانَ... "أخرجه مسلم. واته‌: پاك و خاوێنى نیوه‌ى ئیمانه‌ و الحمد لله یش میزانى چاكه‌كان پڕده‌كات...
وَعَنِ ابْنِ عُمَرَ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لَا تُقْبَلُ صَلَاةُ بِغَيْرِ طُهُورٍ وَلَا صَدَقَةٌ مِنْ غُلُولٍ» . رَوَاهُ مُسلم. واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا - - فه‌رموویه‌تى: نوێژ به‌بێ پاك و خاوێنى و ده‌ستنوێژ دروست نیه‌و وه‌رناگیرێت و صه‌ده‌قه‌ش له‌ دزى پێش دابه‌ش كردنى غه‌نیمه‌ دروست نیه‌ وه‌رناگیرێت.

شێخ : محمد بن زيد بن محمد المدخلي
لە کتێبی : (إعانة الخطباء والأئمة بفقه إمامة الأمة)

سەردان: ٥,٧١٨ بەش: پاك و خاوێنى