یاری کردن لەگەڵ خێزانی خۆت پێش جووت بوون سونەتە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
یاری کردن لەگەڵ خێزانی خۆت پێش جووت بوون سونەتە
پرسیار:

ئایا یاری کردن لەگەڵ خێزانی خۆت پێش جووت بوون سونەتە مەبەستم لە پێشەکەیەکانی جووت بوونە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

ابن قدامه ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : 

(( سونەتە یاری بکەیت لەگەڵ خێزانی خۆت پێش جووت بوون ،  بۆ ئەوەی شەهوەی ئافرەتیش بەرز ببێتەوە ، وە خۆشی و چێژی جووت بەدەست بێنێت وەک پیاو ، ........))  المغنی ج ۷ لاپەڕ ۳۰۰

ابن الحاج ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :

 (( پیاو کاتێک دەیەوێت بچێتە لای خێزانی دەبێ خۆی بپارێزێت لەوەی کە خەڵکی نەزان دەکەن ، کە ئەوە ڕێگری لێکراوە ، ئەویش ئەوەیە دەچێتە لای خێزانی خۆی خێزانی لە بێ ئاگاییە ،  ..........

حیکمەتی شەرع ئەوەی ڕوون کردۆتەوە ، ئافرەتیش حەزی لەوەی ئەوەی کە پیاو حەزی لێیەتی ، ئەگەر بچێتە لای کاتی بێ ئاگایی پیاوی پێویستی خۆی تەواو دەکات ئافرەتیش پێویستی ماوە ، ئەمە تەشویشی لەسەر ئافرەت دروست دەکات ، ........)) المدخل ج۲ لاپەڕە ۱٨۰

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت :

 (( سونەت یاری لەگەڵ ئافرەت بکەیت ، ........ لەبەر فەرموودەی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت بە جابر دەفەرمووێت : (( هَلَّا تَزَوَّجْتَ بِكْرًا تُلَاعِبُهَا وَتُلَاعِبُكَ )) نەدەبوو کچێک بهێنی نەک بێوەژن بۆ ئەوەی یاری لەگەڵ بکەیت و ئەویش یاریت لەگەڵ بکات . ))

 روضة الطالبین ج۷ لاپەڕە ۲۰۷
 

سەردان: ٤,٢٨٠ بەش: پرسیارە جنسیەکان