جووت بوونی پیاو لەگەڵ خێزانەکەیدا لە ژوورێکدا کە قورئانی تێدا بێت : ماڵپەڕی وەڵامەکان
جووت بوونی پیاو لەگەڵ خێزانەکەیدا لە ژوورێکدا کە قورئانی تێدا بێت
پرسیار:

حوکمی جووت بوونی پیاو لەگەڵ خێزانەکەیدا لە ژوورێکدا کە قورئانی تێدا بێت چی یە ، لەکاتێکدا ژووری تر نەبێت ؛ ئایا ئەو کارە بەبێ ڕێزی دادەنرێت بەرانبەر قورئان؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

یەکەم :
هیچ خیلافێک لە نێوان زانایاندا نی یە لەوەدا کە پێویستە ڕێز لەقورئان بگیردرێت وبپارێزرێت.
نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت -: " أجمع العلماء على وجوب صيانة المصحف واحترامه " .
 " المجموع " (2/85).
واتە: زانایان کۆدەنگن لەسەر واجبی پاراستنی قورئان وڕێز گرتن لێی .

دووەم :
زانایان چەند جۆرێک لە بێڕێزیان باس کردووە بەرانبەر قورئان لەوانە:
فڕێدانی لەسەر ئەرز ، یاخود جێگای پیس  ، یاخود پێنان پێیدا ، یاخود تف کردنە سەری ..وجگە لەمانەش کەبەڵگەن لەسەر بێ ڕێزی کردن بەکەلامەکەی خودا وئیهانە کردنی .

جا جووت بوون لەگەڵ خێزاندا لەژوورێکدا کەقورئانی تێدا بێت جۆرێک نییە لەبێڕێزی کردن بەرانبەر قورئان ، جا ژووری تر هەبن یاخود نا .
وە زانراویشە ماڵی زۆربەی موسوڵمانان قورئانی تێدایە ، و ئەوەندەی ئێمە بینیومانە لەزانایانەوە نەقڵ نەکراوە ڕێگریان کردبێت لەجووت بوون لەگەڵ خێزاندا لەژوورێکدا کەقورئانی تێدا بێت ، خۆ ئەگەر شتێکی وا هەبوایە باسیان دەکرد ، جا کاتێ کەباسیان نەکردووە ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دروستە ولەسەر ئەسڵەکەیە کەئەویش دروستی یە .

وە پیاوێک لەعبداللەی کوڕی عەباسی پرسی : " أَضَعُ الْمُصْحَفَ عَلَى الْفِرَاشِ الَّذِي أُجَامِعُ عَلَيْهِ ؟ قَالَ: نَعَمْ "رواه عبد الرزاق في "مصنفه" (2/171) ، وابن أبي داود في "المصاحف" (446) .
واتە: قورئان لەسەر جێگەیەک دانێم کە لەسەری لەگەڵ خێزانەکەم دا جووت دەبم ؟
گوتی: بەڵێ .

واتە دروستە موسڵمان لە ژوور و جێگەى نوستنى خۆی و خێزانى قورئان بخوێنێ و دایبنات .

وە پرسیار کراوە لەزانایانی "اللجنة الدائمة" (3/67) دەربارەی بابەتێکی نزیک لەمە وتێیدا هاتووە:
ئایا دروستە قورئان ببرێتە ژووری نوستنەوە ، وخوێندنی قورئان لەسەر جێگا پێش نوستن ، ودانانی قورئان لەسندوقی ئاسندا ، بەڵام لەژووی نوستندا ؟

لەوڵامدا گوتوویانە:
دروستە بۆ مرۆڤ لەژووری نوستن و لەسەر جێگا قورئان بخوێنێت ، گەر لەشی گران نەبێت ، و لەسەر قورئان قورئان بخوێنێت گەر دەست نوێژی هەبوو .
خۆ ئەگەر دانانی قورئان لەژووری نوستندا حەرام بوایە کەزۆر جار جووت بوون تیایدا ڕوو دەدا ئەوا ڕوونیان دەکردەوە وئیهمالیان نەدەکرد لەبەر دوو بارە بوونەوەیی وپێویستی خەڵک پێی والله أعلم .

سەردان: ٨,٩١٢ بەش: فەزڵ و ئادابەکانى قورئان