حوکمى نوێژ کردن لە ژوورێک کە کارى سەرجێی تێدا بکرێ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمى نوێژ کردن لە ژوورێک کە کارى سەرجێی تێدا بکرێ
پرسیار:

ئایا ڕاستە دروست نی یە بۆ پیاو و ئافرەت نوێژ لە ژوورى نوستندا بکەن لەبەر ئەوەى کارى سەرجێی و جیماعی تێدا دەکەن؟
 

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

دروستە بۆ پیاو وئافرەت نوێژ بکەن لەژووری نوستندا و هیچی تێدا نی یە ؛ لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر : ( وَجُعِلَتْ لِي الْأَرْضُ مَسْجِدًا وَطَهُورًا فَأَيُّمَا رَجُلٍ مِنْ أُمَّتِي أَدْرَكَتْهُ الصَّلَاةُ فَلْيُصَلِّ ) رواه البخاري (335) ومسلم (521).
واتە: وە زەویم بۆ کراوە بە مزگەوت و پاککەرەوە لەهەر جێگەیەک هەر کەسێک لەئومەتەکەی من کاتی نوێژی بەسەردا هات با نوێژ بکات. 

وە پێغەمبەر نوێژی سوننەت و شەو نوێژی لەماڵەکەی عائیشە وجگە لەویشدا دەکرد .

وە شاراوە نی یە کە پیاو فەرمانی پێ کراوە لەگەڵ جەماعەتدا نوێژ بکات ، لەهەر جێگەیەک بانگی بۆ درا ، بەڵام گەر نوێژی جەماعەتی لەدەست چوو ، ویاخود عوزری هەبوو لەنەچوون بۆ جەماعەت ونوێژی لەماڵەکەیدا کرد ، یاخود نوێژی سوننەتی لەماڵدا کرد ، و یاخود بەبێ عوزر نەچوو بۆ جەماعەت ئەوا نوێژەکەی کەلەماڵدا دەیکات دروستە بەڵام تاوان بار دەبێت لەنەچوونی بۆ نوێژی جەماعەت .
مەبەستەکە لێرەدا ئەوەیە جیاوازی نی یە لەنێوان ژووری نوستن وژوورەکانی تر ئەوانەی کە پاکن .
والله أعلم .

سەردان: ٢,٧٠١ بەش: نوێژ