شیرکی شاراوە چیە و کامەیە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
 شیرکی شاراوە چیە و کامەیە؟
پرسیار:

ئایا شیرکی شاراوە - شرک الخفي - چیە و کامەیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

شیکری شاراوە بریتی یە لە ڕیا ، واته حەزت لێ بێت خەڵک لە کاتی کاری چاکەدا بتبینن ، نوێژ درێژ بکەیت ، و خشوعت هەبێت لەنوێژدا ،و قورئان بەخشوعەوە بخوێنیت کاتێ دەبینی کەسانێک لەدەور و بەرتن ، بەم شێوەیەیە پەنا دەگرین بەخودا لەجۆرەکانی شیرک ، ئەم جۆرە لەشیرک شاراوەترە لەڕێکرندی مێرولە ، وکەفارەتی هەیە هەروەک لەفەرموودەدا هاتووە: ((اللهم إني أعوذ بك أن أشرك بك وأنا أعلم، وأستغفرك لما لا أعلم)) .
واتە: خودایە پەنات پێ دەگرم لە شیرکێک کە من دەیزانم و هەستی پێ دەکەم ، وداوای لێ بوردنت لێ دەکەم لەوەی کەنایزانم .

ئەمە بۆ ئەوەیە کەترست لێی هەیە تێی کەویت ؛ چونکە شاراوەیە ، و شەیتان سوورە لەسەر ئەوەی کردەوەکانی مرۆڤ بەتاڵ بێتەوە ، و ئەو ڕیا و شیرکە گەر تێکەڵی کاری چاکە بوو گەر بەتاڵی نەکاتەوە خێرەکەی کەم دەکاتەوە ، خۆ ئەگەر لەسەرەتایی کردەوەکەوە تێکەڵی ببێ گومان لەبەتاڵبوونەوەیدا نی یە ، وە ئەگەر توشی نوێژ خوێن یاخود ڕۆژوو گر و حەج کار بوو پاشان ململانێی لەگەڵ کرد وهەوڵی دوور خستنەوەی دا ئەوا زیانی پێ ناگەیەنێت ٳن شاء الله وتعالى .

 پێغەمبەر فەرموویەتی: ((ألا أخبركم بما هو أخوف عليكم عندي من المسيح الدجال؟)) قالوا: بلى يا رسول الله، قال: ((الشرك الخفي، يقوم الرجل فيصلي فزين صلاته لما يرى من نظر الرجل إليه)) [رواه الإمام أحمد في مسنده عن أبي سعيد الخدري]
واتە : ئایا هەواڵتان پێ بدەم دەربارەی ئەوەی کە زیاتر ترسم هەیە لە سەرتان لە مەسیحی دەججال ؟ گوتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەری خوا .
فەرمووی:  شرک وهاوبەش بڕیاردانی شاراوە و نادیار ، ئەوەی کە کەسێک هەڵدەستێ و نوێژ دەکا وە نوێژەکەی جوان دەکات لە بەر ئەوەی ئەبینێ کە کەسێک سەیری ئەکات .

ئا ئەمە ڕیایە
ڕیایە و ئەوە جۆرێکە لەشیرکی بچووک ، و ئەمە لەگەڵ بچوکی شارەوەییدا لەسەر موسوڵمان پێویستە ئاگاداری بێت  ،چاودێری بکات ، وبێ ئاگا نەبێت لێی بەڵکو هەموو کارەکانی بەتەواوی بۆ خودا بێت وبەشی هیچ کەسێکی تێدا نەبێت.
وەڵامى : الشيخ : عبد الكريم الخضير - خواى گەورە بیپارێزێ و تەمەنی پڕ خێر و بەرەکەت بکات -

سەردان: ٣,٦٣٧ بەش: شیرک و جۆرەکانى