چۆنێتى هەڵسوکەوت و هاوڕێیەتى لەگەڵ کەسێکدا کە جوێن بە دین دەدات: ماڵپەڕی وەڵامەکان
چۆنێتى هەڵسوکەوت و هاوڕێیەتى لەگەڵ کەسێکدا کە جوێن بە دین دەدات
پرسیار:

من هاوڕێیەکەم هەیە جوێن بە دین دەدات ، و لەڕەمەزاندا گوێم لەقسەی خراپی دەبێت ، چۆن مامەڵەی لەگەڵ بکەم ؟ ئەو بەردەوام لەگەڵمە و زۆر جار جوێنم پێ دەدات 

سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

جوێن دان بەخودا یاخود دین کوفری گەورەیە و مرۆڤ پێی لە ئیسلام دەردەچێت ، خوای گەورە فەرموویەتی : ﴿قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ وَرَسُولِهِ كُنْتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ * لا تَعْتَذِرُوا قَدْ كَفَرْتُمْ بَعْدَ إِيمَانِكُمْ ﴾التوبة/65، 66 .
واته: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر - -  پێیان بفه‌رمه‌: ئایا ئێوه‌ شت نه‌ما گاڵته‌ی پێ بكه‌ن ئیلا خوای گه‌وره‌و ئایه‌ته‌كانی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێ - -  ئایا ئێوه‌ گاڵته‌ به‌مانه‌ ئه‌كه‌ن؟ 
 ئه‌و كه‌سه‌ خۆی هه‌ڵواسی بوو به‌ ڕه‌شمه‌ی ئه‌سپه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - -  هه‌ر ئه‌یوت: ئێمه‌ گاڵته‌مان ئه‌كردو كاتمان به‌سه‌ر ئه‌برد، پێغه‌مبه‌ریش - -  ئه‌یفه‌رموو: عوزر مه‌هێننه‌وه‌ ئه‌وه‌ ئێوه‌ كافر بوون، واته‌: كوفره‌كه‌تان ئاشكرا كرد له‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پێشتر ئیمانتان ئاشكرا كردبوو .

وە پێویستە لەسەرت بیری ئەو کەسە بخەیتەوە و ئامۆژگاری بکەیت و بیترسێنیت بەوەی کردەوەکانی هەموو بەتاڵ بوونەتەوە وئەو گەر تەوبە نەکات ئەوا بەکوفری گەورەوە دەگات بەخودا  .
وە بیترسێنە بەوەى کە خواى گەورە سەبارەت بەوانەى بە کافری دەمرن فەرموویەتى : 
﴿إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا وَمَاتُوا وَهُمْ كُفَّارٌ فَلَن يُقْبَلَ مِنْ أَحَدِهِم مِّلْءُ الْأَرْضِ ذَهَبًا وَلَوِ افْتَدَىٰ بِهِ ۗ أُولَٰئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ وَمَا لَهُم مِّن نَّاصِرِينَ
سورەتی: آلعمران    ئایەتی ژمارە: ٩١
واته : ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كافر بوونه‌ وه‌ به‌كافری مردوونه‌ ، ئه‌گه‌ر به‌ پڕایی زه‌وی ئاڵتوونی هه‌بێ له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا بیبه‌خشێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خۆی پێ بكڕێته‌وه‌و خۆی پێ ڕزگار بكات له‌ ئاگری دۆزه‌خ لێی قبووڵ ناكرێ و لێی وه‌رناگیرێ ، ئه‌مانه‌ سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه‌ ، وه‌ هیچ كه‌سێكیش نیه‌ كه‌ ڕزگاریان بكات و سه‌ریان بخات و له‌ سزای خوای گه‌وره‌ ده‌ربازیان بكات .

وە بیری بخەرەوە بەوەی واجبە بگەڕێتەوە بۆ ئیسلام ، و ئەو گەر تەوبە بکات خودا تەوبەکەی قەبوڵ دەکات .
خۆ ئەگەر وەڵامی دایتەوە ئەوا چاکە ، گەرنا دروست نی یە بۆت لەگەڵیدا بمێنیتەوە لەکاتێکدا ئەو جوێن بەدین دەدات .

وە پرسیار کراوە لە شيخ ابن عثيمين لەبارەی حوکمی مانەوە لەناو کەسانێکدا کەجوێن بەخودا دەدەن .

لە وەڵامدا گوتوویەتی :
دروست نی یە مانەوە لەگەڵ کەسانێکدا کەجوێن بەخودا دەدەن ، لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە : ( وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آَيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْرِهِ إِنَّكُمْ إِذًا مِثْلُهُمْ إِنَّ اللَّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِرِينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعًا النساء/140 . والله الموفق " انتهى .
وه‌ له‌ قورئانی پیرۆزدا بۆ ئێوه‌ دابه‌زیوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ هه‌ر مه‌جلیس و شوێنێكدا بیستتان ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ كوفری پێ ئه‌كرێ وه‌ گاڵته‌ی پێ ئه‌كرێ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا دامه‌نیشن و ئه‌و مه‌جلیسانه‌ به‌جێ بێلن یاخود ئینكاری بكه‌ن ، تا ئه‌و قسانه‌ ئه‌گۆڕن وه‌ ده‌ست ئه‌كه‌ن به‌قسه‌ی تر ، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ دانیشن كه‌ گاڵته‌ به‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن وه‌ كوفری پێ ئه‌كه‌ن وه‌ ئینكاریتان نه‌كرد ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایى ئێوه‌ش وه‌كو ئه‌وان وان، واته‌: له‌ كوفردا ئێوه‌ش كافر ئه‌بن بۆیه‌ ئه‌بێ ئه‌و مه‌جلیسانه‌ به‌جێ بهێلن یاخود ئینكاری بكه‌ن ، به‌ دڵنیایى خوای گه‌وره‌ مونافیقان و كافران هه‌ر هه‌موویان له‌ ئاگری دۆزه‌خدا كۆ ئه‌كاته‌وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ گاڵته‌یان به‌ دینی خوای گه‌وره‌ كردووه‌. 
"مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين" (2/السؤال رقم 238) .

وە بزانە هاوەڵی کردنی کەسی خراپ جگە لەشەڕ هیچ بەرهەمێکی نی یە ، خۆت لێی قوتار بکە ، و پێغەمبەر هاوڕێی خراپی چوواندووە بە وەستان لای ئاسنگەردا ، جا یان جلەکانت دەسوتێنێت ویاخود بۆنی ناخۆشی لێوە هەست پێ دەکەیت .

ئەبو موسا خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە ودەڵێت : پێغەمبەر فەرمووی : ( مَثَلُ الْجَلِيسِ الصَّالِحِ وَالسَّوْءِ كَحَامِلِ الْمِسْكِ وَنَافِخِ الْكِيرِ ، فَحَامِلُ الْمِسْكِ إِمَّا أَنْ يُحْذِيَكَ ، وَإِمَّا أَنْ تَبْتَاعَ مِنْهُ ، وَإِمَّا أَنْ تَجِدَ مِنْهُ رِيحًا طَيِّبَةً ، وَنَافِخُ الْكِيرِ إِمَّا أَنْ يُحْرِقَ ثِيَابَكَ ، وَإِمَّا أَنْ تَجِدَ رِيحًا خَبِيثَةً ) . رواه البخاري ( 5543 ) ومسلم ( 2628 ) .
پرسیاری[24]...
واتە: نموونەی هاوەڵی چاك و هاوەڵی خراپ: وەكو هەڵگری بۆنی میسك (واتە بۆن فرۆش) و فوكار بە كوورەدا (واتە ئاسنگەر) وایە، جا هەڵگری بۆنی میسك یان لەو بۆنەت پێ دەبەخشێت یان لێی دەكڕیت یان بۆنی خۆشی لێ هەست پێدەکەیت و هەڵیدەمژیت، بەڵام فوكار بە كوورەدا یان جلەكانت دەسوتێنێت یاخود  بۆنی پیسی لێ هەست پێدەکەیت و هەڵیدەمژیت.

نەوەوی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت:
لەم فەرموودەیی پێغەمبەردا چواندنی کۆڕ ومەجلیسی باش بەهەڵگری میسک ، وکۆڕ ومەجلیسی خراپ بەفوو کەر بەکورەدا هەیە ، و تیایدا فەزڵی دانیشتن لە مەجلیسی ساڵح وعیلم وئەدەب ئەهلی خێر وپیاوەتی هەیه ، وڕێگری لەدانیشتن لەمەجلیسی خراپ وکەسانی خراپەکار وئەهلی بیدعە وئەوانەی غەیبەتی خەڵک دەکەن ، یاخود فجور ودەست بەتاڵیان زۆر هەیە . 
وهاوشێوەی ئەمانە لەشتە خراپەکان.
 " شرح مسلم " ( 16 / 178 ) .

وە شێخ بن باز ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت:
گەر کەسێکت بینی جوێنی بەدین دەدا ئامۆژگاری بکە وئینکاری لێ بکە ؛ چونکە جوێن دان بەدین کوفری گەورەیە ، وهەڵگەڕانەوەیە لەئیسلام ، گەر کەسی جوێندەر موسوڵمان بێت پێی کافر دەبێت و لەئیسلام هەڵدەگەڕێتەوە ، بۆیە پێویستە لەسەرت ئامۆژگاری بکەین وئینکاری لێ بکەیت ، لەبەر ئەم ئایەتە پیرۆزە: ﴿وَالْمُؤْمِنُونَ وَالْمُؤْمِنَاتُ بَعْضُهُمْ أَوْلِيَاءُ بَعْضٍ يَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ[التوبة:71] 
واته: باوه‌ڕدارانی پیاو و ئافره‌ت هه‌ندێكیان دۆست و خۆشه‌ویست و سه‌رخه‌ری هه‌ندێكی تریانن ، فه‌رمان ئه‌كه‌ن به‌چاكه‌و ڕێگری ئه‌كه‌ن له‌ خراپه‌.
وەهەروەها ئەم ئایەتە پیرۆزە : ﴿وَلْتَكُنْ مِنْكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنْكَرِ﴾[آل عمران:104] .
واتە : با له‌ ناو ئێوه‌ ئه‌ی موسڵمانان كۆمه‌ڵێك هه‌بن كه‌ بانگه‌وازی خه‌ڵكی بكه‌ن بۆ چاكه‌ ، وه‌فه‌رمان بكه‌ن به‌ چاكه‌و ڕێگری بكه‌ن له‌ خراپه‌، وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتوون .
وە لەبەر ئەم فەرموودەیەیی پێغەمبەر کە فەرموویەتى : (من رأى منكم منكراً فليغيره بيده، فإن لم يستطع فبلسانه، فإن لم يستطع فبقلبه وذلك أضعف الإيمان ) ٲخرجه مسلم في صحيحه.
واته: هەرکەسێک لەئێوە خراپەیەکی بینی با بەدەستی بیگۆڕێت خۆ ئەگەر نەیتوانی با بەزمانی ئینکاری لێ بکات وبیگۆڕێت ، خۆ ئەگەر نەیتوانی با بەدڵ پێی ناخۆش بێت ئا ئەمە کەمترین پلەی ئیمانە .

واجبە لەسەر تۆ و جگە لە تۆش لەباوەڕداران ئینکاری لەشتی خراپ بکەن ، گەر کەسێکتان بینی جوێنی بەدین دەدا یاخود نوێژی نەدەکرد ، یاخود عەرەقی دەخواردەوە و یاخود خراپ بوو لەگەڵ دایک وباوکی دا ، یاخود کارێک لەکارە خراپەکانی ئەنجام دەدا ئەوا پێویستە لەسەرتان ئامۆژگاری بکەن وڕووی بدەنە کاری خێر ، بەڵکو خودا بەهۆی ئێوەوە هیدایەتی بدات ، خۆ ئەگەر خودا هیدایەتی دا ئەوا بۆ ئێوە هاوشێوەی خێرەکەی ئەو هەیە .

بەکورتی : واجبە لەسەرت ئامۆژگاری ئەو کەسە بکەیت کەلەگەڵت نیشتە جێیە ، ئەو توشی کوفری گەورە بووە بەهۆی جوێن دانی بەدین ، وتوشی تاوانێکی گەورە بووە کاتێ کەجوێنی بەتۆ داوە ، خۆ ئەگەر بەدەم ئامۆژگاریەکەتەوە هات وخۆی چاک کرد ئەوا لەگەڵی بمێنەوە وهاری کاری بە ، گەرنا هیچ خێرێک نی یە لەمانەوەت لەگەڵی .
والله أعلم .
 

سەردان: ١,٣٦٠ بەش: هەڵوەشێنەرەوەکانى ئیسلام