حوکمی یاری کاراتی و فێربونى فەنی شەڕ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
حوکمی یاری کاراتی و فێربونى فەنی شەڕ
پرسیار:

ئایا حوکمی یاری کاراتی چیە؟ وە هەروەها فێربونى فەنی شەڕ و ئەوانەی کە بابەتی خورافی و موخالەفەی عەقیدەیی تێدایە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە ، وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا ، وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

کاراتی فەنێکە لە فەنەکانی شەڕ و پارێزگاری کردن لەخۆ بەدەست و بێ چەک ، وا دەکات مرۆڤ بتوانێت بەدەست و پێی شەڕ بکات ، خۆی لەبەکار هێنانی هەموو تواناکی مرۆڤدا دەبینێتەوە .

سەرەنجی شەرع لەبارەی ئەم یاریەوە:
لەم یاریەدا چەند سوودێکی جەستەیی ودەروونی ومێشکی هەیە ولەناویدا چەند دانەیەک هەیە لەڕوویەکەوە موافقی شەرعە و لەڕوویەکی ترەوە موخالفیەتی .
 ئەو ڕوانەی کە موافقی شەرعە :
لەبەر کردنی جلێک کەهەموو عەورەت دادەپۆشێت بەشێوەیەکی تەواو ، یاسای ئەم یاریە وایە پێویستە جلێک لەبەر بکرێت تەواو داپۆشەر بێت و لەپەموو بێت و سپی بێت  و لەگەڵ شەراوڵێکی پان وبەرین بەڵکو بتوانێت حەرەکە بەپێیەکانی بکات  .
ڕێگری کردن لەوانەی کەڕوو بەڕووی یەک دەبنەوە لە لێدانێک کەزیان بەبەرانبەر بگەیەنێت ، یاسای ئەم یاریە وایە نابێت بەلێدانێک لەبەرانبەر بدرێت زیانی پێ بگەینێت .

وە لەڕووەکەی ترەوە ئەم یاریە بەدەر نییە لەموخالەفاتی شەرعی ، ئەوەش ڕێگە دانە بەلێدان لەدەم وچاو .
لەگەڵ بوونی هەندێ ڕەمزی دینی کە لە یارییە هیندیەکانەوە ماوەتەوە ، لەوانە: ئەو سڵاو و تەحیەیەی کەدوو کەسی بەرانبەر دەیکەن وخۆیان دەچەمێننەوە تا نزیک ڕکوع بردن ، ( کەسی موسوڵمان خۆی بۆ جگە لەخودا ناچەمێنێتەوە) ، و ئەو ڕاهێنانەی کە لەسەر بێدەنگی تەرکیز دەکرێت لەشیعاری دینی بوزیە وجگە لەوە ، جا ئەمە لای ئیسلام مەڕفوزە بەهەموو شێوەیەک .

ئەنەسی کوڕی مالیک خوای لێ ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە وەدڵێت : ( قال رجل : يا رسول الله أحدنا يلقى صديقه أينحني له ؟ قال : فقال رسول الله : لا ، قال : فيلتزمه ويقبله ؟ قال : لا قال : فيصافحه ؟ قال : نعم إن شاء ) رواه الترمذي (2728) وقال حديث حسن وابن ماجه (3702) والحديث حسنه الألباني في السلسلة الصحيحة (160).
واتە: پیاوێک گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا یەکێک لەئێمە دەگات بەهاوەڵەکەی  جا ئایا خۆی بۆ بچەمێنێتەوە ؟
فەرمووی: نەخێر ، گوتی: ئەی باوەشی پێدا بکات و ماچی بکات ؟
فەرمووی: نەخێر ، گوتی: ئەی تەوقەی لەگەڵ بکات ؟
فەرمووی: بەڵێ گەر ویستی .

شێخ ئیسلام ابن تيمية ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەڵێت: ( وأما الانحناء عند التحية فينهى عنه كما في الترمذي عن النبي أنهم سألوه عن الرجل يلقى أخاه ينحني له؟ قال : لا ، ولأن الركوع والسجود لا يجوز فعله إلا لله عز وجل ) مجموع الفتاوى (1/377)
واتە: بەنیسبەت خۆ چەماندنەوەوە لەکاتی سەلام کردندا ڕێگری لێ دەکرێت هەروەک لەتورموزی دا هاتووە لەپێغەمبەرەوە کاتێ پرسیریان لێ کرد لەبارەی پیاوێکەوە کەدەگات بەبراکەی ئایا خۆی بۆ بچەمێنێتەوە ؟
فەرمووی: نەخێر ، و لەبەر ئەوەی ڕکوع وسەژدە بردن دروست نی یە جگە بۆ خودا نەبێت .

سەبارەت بە حوکمی مومارەسە کردنی فەنی شەڕ ئەوانەی کەموخالەفەی عەقیدەیی وشەرعیان تێدایە

ئەسڵ لەڕاهێنان ومومارەسە کردنی فەنی شەڕ ئەوەیە: دروستە.
وەهەندێ جار هەندێ شت تێکەڵی ئەو جۆرە یارى و فەنانە دەبن و بەو هۆیەوە حەرامە دەبن ، وەک بابەتی فاڵ ، وخوارافات ، وعەقیدەی بورزی ، وعەقیدەی شیرک وگومڕایی .
وەهەرکەسێک توانی فێری ئەو یاریانە ببێت کەسوودی بۆ لاشە هەیە ، ودوور بێت لەبابەتی شیرک ، وخوڕافات ، ئەوا دروستە فێر بوونی ، وفێر کردنی .

وە ئەو فەنانە هەمان حوکمی یاریەکانی تری هەیە ، لەڕووی زەرووری پابەند بوون بەسنووری شەرعەوە ، ودوور کەوتنەوە لەو شتانەی کەموخالەفەی شەرعن لەکاتی ئەنجامدانی یاریەکەدا ، دروست نی یە لەکاتی یاریەکەدا عەورەت دەربکەوێت ، نوێژ لەدەست بدرێت ، هەروەک دروست نی یە بدرێت لەدەم وچاو ، ونابێ یاری زان خۆی بچەمێنێتەوە بۆ ڕاهێنەر وجگە ئەویش .

زانایانی " اللجنة الدائمة" دەڵێن :
زانایان کۆدەنگن لەسەر ئەوەی خۆ چەماندنەوە دروست نی یە بۆ هیچ دروستکراوێک ؛ چونکە ئەو کارە تەنها بۆ خودا دەکرێت؛ وەک بەگەورەدانێک ، و لەپێغەمبەرەوە گێڕدراوەتەوە کەڕێگری کردووە لەو کارە هەروەک لەفەرموودەکەی ئەنەسدا هاتووە : (يا رسول الله ، الرجل منَّا يلقى أخاه أو صديقه أينحني له ؟ قال : لا) رواه التزمذي وابن ماجه" انتهى .
واتە: پیاوێک گوتی: ئەی پێغەمبەری خوا یەکێک لەئێمە دەگات بەهاوەڵەکەی  جا ئایا بۆ بچەمێنێتەوە ؟
فەرمووی: نەخێر .
الشيخ عبد العزيز بن باز ، الشيخ عبد العزيز آل الشيخ ، الشيخ صالح الفوزان ، الشيخ بكر أبو زيد .
" فتاوى اللجنة الدائمة " ( 24 / 130 ، 131 ) .

وە هەروەها گوتوویانە :
دروست نی یە بۆ موسوڵمان سەری داچەمێنێت بۆ سەلام کردن جا جیاوازی نییە ئەو کارە بۆ موسوڵمان بکرێت یاخود کافر ؛ چونکە ئەوە لەکاری عەجەمە بۆ گەورەکانیان ، و لەبەر ئەوەی لەڕکوع دەچێت ، وڕکوعیش تەحیە و بەگەورە دانانە : بۆ جگە لەخودا دروست نی یە ونابێت .
الشيخ عبد العزيز بن باز ، الشيخ عبد الرزاق عفيفي ، الشيخ عبد الله بن غديان ، الشيخ عبد الله بن قعود .
" فتاوى اللجنة الدائمة " ( 26 / 116 ) .
وفقنا الله وإياك لما يحبه ويرضاه ، وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم .
 

سەردان: ٢,١٦١ بەش: گەنجان و لاوان