ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو گەنجانەی کە تازە ڕێگەی ئیستیقامەو خواپەرستیان گرتۆتەبەر ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئامۆژگاریتان چیە بۆ ئەو گەنجانەی کە تازە ڕێگەی ئیستیقامەو خواپەرستیان گرتۆتەبەر ؟

ئامۆژگاریمان بۆ ئەو گەنجە کە لەسەر ڕێگای چاک و باشە إن شاء الله ، ئەوەیە کە :
یەکەم : هەمیشە داوا لەخودا بکات پێ چەسپاوی بکات و لەسەر هەق بەردەوامی بکات .
دووەم : قورئان زۆر بخوێنێت و بەجوانی بیر لەماناو مەبەستی ئایەتەکان بکاتەوە ، چونکە ئەو قورئان خوێندنە کاریگەری تەواوی لەسەر دڵەکان هەیە ئەگەر بەتەواوی بیری لێبکاتەوە.
سێیەم : سووربێت لەسەر پەرستش وعیبادەتەکان و تەمبەڵی و بێتاقەتی نەیگرێت ، چونکه پێغەمبەری خودا () پەنای بەخودا گرتووە لەنەتوانین و تەمبەڵی.
چوارەم : هەوڵبدات هاوڕێیەتى کەسانى چاک و خواپەرست بکات ، دووربگرێت لەکەسانی خراپەکار.
پێنجەم : با هەمیشە ئامۆژگاری نەفس ودەروونی خۆی بکات بەچاکەو پێی بڵێت : ئامانجەکە دوورەو ڕێگاکەش درێژە ،وە بەهەشت بەئازارو سەختی دەورە دراوە و دۆزەخیش بەشەهوەت وئارەزوو .
شەشەم : دووربگرێت لەڕەفیقە خراپەکان هەرچەندە لەپێشتردا هاوەڵی زۆر نزیکیشی بوون ، چونکە کاریگەری خراپی لەسەر دەکەن ، لەبەر ئەوە پێغەمبەری خودا () فەرموویەتی : (هاوەڵی خراپ وەکو ئاسنگەر وایە ، یان ئەوەیە جل و بەرگەکەت دەسوتێنێ ، یان بۆنی ناخۆشی لێ بۆن دەکەی).
سەرچاوە : ابن العثيمين ..لقاء الباب المفتوح (۷۰)

سەردان: ٢,٨٧٨ بەش: گەنجان و لاوان