ئایا دروستە لە سەرئاودا وەڵامی بانگبێژ بدرێتەوە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە لە سەرئاودا وەڵامی بانگبێژ بدرێتەوە؟

وەڵامی بانگبێژ نادرێتەوە لەسەرئاودا و زیکرو یادی خوداش ناکرێ ، ئەوەش لەبەر پیرۆزی و بەگەورە ڕاگرتنی ناوی پەروەردگار .
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله دەفەرموێت :
دروست نیە له شوێنى سەرئاوکردندا زیکر و یادی خودا بكرێ ، چونکە جێگاکە شیاو نیە ، بەڵام ئەگەر هاتوو بەدڵی زیکری کرد بێ ئەوەی بەزمانی دەری ببڕێت ئەوا هیچی بۆ نیە و ئاساییە ، بۆیە پێویستە بەزمانی زیکر نەکات تا ئەو کاتەی لەو جێگایە دێتە دەرەوە..
سەرچاوە : مجموع الفتاوی لٳبن عثيمين (۱۱/۲۰۹).

سەردان: ٢,٨١٦ بەش: ئادابەکانى چونە سەرئاو