ئەگەر ئینسان بایەكی لێ بویەوە ئایا واجبە لەسەری تارات بگرێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر ئینسان بایەكی لێ بویەوە ئایا واجبە لەسەری تارات بگرێت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
دەرچونی با لە ئیسنان دەست نوێژی پێ دەشكێت
پرسایر كرا لە پێغەمبەری خوا جاری وا هەیە ئینسان گومانی بۆ دروست دەبێت دەست نوێژەكەی شكا بێت یا نەشكابێت ئایا نوێژەكە ببڕێت یا نەیبڕێت فەرمووی [لا ینصرف حتی یسمع صوتا أو یجد ریحا] (1) واتە ئەو ئینسانە با نوێژەكە نەبڕێت بە بونی گومانێك كە ئایا دەستنوێژەكەی شكاوە یان نەشكاوە چونكە دەست نوێژی هەبوە كە چوەتە ناو نوێژەكەیەوە واتە یەقینە كەواتە ئەبێت یەقینی بۆ دروست بێت كە دەستنوێژەكەی شكاوە ئەویش بە چی دەبێت؟ [حتی یسمع صوتا] یا ئەبێ گوێی لە دەنگێ هەبێ [أو یجد ریحا] یان هەست بە بۆنێك بكات ئەگەر ئەوە بوو بیستی یان بۆنەكە بەو دوانە یەقینەكە دروست ئەبێت كە دەستنوێژەكەی شكاوە ئەگەر ئەوانە نەبوو بە گومان ئیش ناكات.
بەڵام بایەكی لێ بێتەوە پێویست بەوە ناكات تارات بگرێت چونكە هیچ شتێك لەو نەهاتۆتە دەر تاوەكو ئەو شوێنە تەڕ بكات یان پیسی بكات هەتا پێویست بە شۆردن بكات ئەگەر بایی لێ بویەوە دەستنوێژەكە شكاوە،وبەسە بۆ ئیسنان بچێت دەست نوێژێك بشوات و پێویست بە تارات ناكات.
لێرەدا ئەمەوێت ئاگاداری ئەوە بدەم لەسەر بابەتێك كە زۆربەی خەڵكی بێ ئاگان لێی
ئەویش ئەوەیە:كە هەندێ لە خەڵكی میز دەكات تارات دەگرێت یان پیسی دەكات و تارات دەگرێت پێش ئەوەی كاتی نوێژەكە بێ تاراتی گرتوەو بەس دەست نوێژی نەشتووە كە كاتی نوێژەكە هات بیەوێت دەست نوێژ بشوات هەندێ لە خەڵك وا ئەزانێ واجبە لەسەری بچێت تارات بگرێتەوە جارێكی تر ئەمەش سەواب نیە (واتە پێویست بە تارات گرتنەوە ناكات) چونكە ئینسان ئەگەر هاتوو تاراتی گرت دوای ئەوەی كەوا لێی هاتۆتە دەر ئیتر میز بێت یان پیسی ئیتر ئەو شوێنە پاك بوەتەوە مادام پاكە ئیتر پێویست ناكات جارێكی تر تارات بگرێـتەوە.
[كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:شێخ محمد بن صالح العثيمین ]
=====================
(1)أخرجه البخاری كتاب الوضوء (137)،و مسلم كتاب الحیض(361)

سەردان: ٣,٦٦٨ بەش: ئادابەکانى چونە سەرئاو