ئایا دروستە لەگەڵ مەسحى سەر مەسحى گوێش بكرێ بەهەمان ئاوى سەر؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا دروستە لەگەڵ مەسحى سەر مەسحى گوێش بكرێ بەهەمان ئاوى سەر؟
پرسیار:

ئایا واجبە لەسەر ئەو ئینسانەكەی كاتێك كە دەستنوێژ ئەشوات دوای ئەوەی كە مەسحی سەری كرد پەنجەكانی دەستی تەڕ بكات بۆ ئەوەی كەوا مەسحی گوێچكەی بە ئاوێكی تازە بەكار بێنێت بۆ مەسح كردنی؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
پێویست ناكات ئاوێكی تازە بەكار بێنێ بۆ مەسح كردنی گوێچكەی،بەڵكو سوننەتیش نیە لەسەر قەولی صحیح لەبەر ئەوەی ئەو هەموو صەحابانە ڕەزای خوایان لێ بێ كە باسی دەستنوێژی پێغەمبەریان كردوە بۆمان هیچیان باسی ئەوەیان نەكردوە كە پێغەمبەر دوای ئەوەی كە مەسحی سەری كردوە جارێكی تر دەستی تەڕ بكات بۆ ئەوەی كەوا مەسحی گوێچكەكانی بكات بە ئاوێكی تازە بكات.
بەڵكو چاكتر ئەوەیە كە گوێچكەكانی مەسح بكات بەو تەڕیەی كە بەدەستیەوە ماوە.
[كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:شێخ محمد بن صالح العثيمین ]

سەردان: ٢,٣٥٣ بەش: دەستنوێژ