ئەگەر پیاو لەگەڵ خێزانەكەی یاری ودەست بازی بكەن غوسلیان لەسەر واجب دەبێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر پیاو لەگەڵ خێزانەكەی یاری ودەست بازی بكەن غوسلیان لەسەر واجب دەبێت؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
غوسل واجب نابێت لەسەر پیاو هەروەها لەسەر ئافرەت تەنها بەوەی كە یاری یان دەستبازی یان ماچ كردن لە نێوانیان ڕوو بدات ئیللا كاتێك غوسل واجب دەبێت كە مەنی بێتەوە ئەگەر مەنی هاتوە لە هەردوكیان ئەوا واجبە خۆیان بشۆن ئەگەر هاتوو دانەیەكیان مەنی هاتەوە ئەوە تەنها لەسەر ئەوە واجبە ئەگەر تەنها ئیشەكە بریتی بوو لە یاری كردن یان ماچ كردن یان باوەش پیاكردن،بەڵام ئەگەر هاتوو بچێتە لای خێزانی (جووت ببن) ئەوا واجبە لەسەریان خۆیان بشۆن [ئەگەر مەنیش نەیەتەوە ] .
ئەم مەسەلە حوكمەكەی لای زۆرێك لە ئافرەتان و پیاوان شاراوەیە و واگومان دەبەن ئەگەر پیاوێك بچێتە لای خێزانی ئەڵێ مادام مەنی نەبووە واجب نیە لەسەر خۆی بشوات ئەوەش هەڵەیەكی زۆر گەورەیە واجبە لەسەریان خۆیان بشۆن كە جووتبون بوو ئەگەر مەنیش نەبێت بەڵام لە غەیری جیماع واجب نیە خۆشتن ئیللا كاتێك غوسل واجب دەبێت.
لە كاتی یاری كردن یان ماچ كردن و باوەش پێ كردن مەنی هاتەوە لە هەركامیان ئەوا غوسل واجب دەبێت.
[كتێبی: فتاوی أركان الإسلام:شێخ محمد بن صالح العثيمین ]

سەردان: ٧,٨٧١ بەش: خۆشۆردن (غوسل)