ئایا پێویسته له‌سه‌ر ژن و پیاو خۆیان بشۆرن له دواى جوت بون ئه‌گه‌ر چى ئاویش دانه‌به‌زێت؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
به‌ڵێ، واجبه له‌سه‌ر هه‌ردوكیان خۆیان بشۆرن ئه‌گه‌ر ئاو دابه‌زێت یان نا له‌به‌ر فهرموودهكهى ئه‌بو هوره‌یره (ڕه‌زاى خواى لێبێت) فه‌رموى: پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - فه‌رموى: « إِذَا جَلَسَ بَيْنَ شُعَبِهَا الأَرْبَعِ ثُمَّ جَهَدَهَا ، فَقَدْ وَجَبَ الْغَسْلُ » وَزادَ مُسلِم « وَإِنْ لَمْ يُنْزِلْ » مُتَّفَقٌ عَلَيهِ: الْبُخَاري رَقَمْ: (291) وَ مُسْلِمْ رَقَمْ: (809).
واته: (ئه‌گه‌ر دانیشت له‌سه‌ر چوار په‌لى پاشان هه‌وڵیدا غوسڵ واجب ده‌بێت) وه له ڕیوایه‌تی ئیمامى موسلیمدا (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت) فه‌رمووى: (ئه‌گه‌ر چى ئاویش دانه‌به‌زێت) ئه‌مه زۆر ڕونه له واجب بونى غوسڵ له‌سه‌ر ژن و پیاو ئه‌گه‌ر چى ئاویش دانه‌به‌زێت، ئه‌م كاره‌یش شاراوه‌یه لاى خه‌ڵكانێكى زۆر پێویسته ئاگاداربن.
مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين رحمه الله (11/223 - 224).