ئایا حوكمى درێژكردنه‌وه‌ى نینۆك چى یه؟ وه دانانى نینۆكى تر له‌سه‌رى؟
بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندار‌و هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.
درێژكردنى نینۆك پێچه‌وانه‌ى سوننه‌ته، وه جێگیر بوه له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى: « الْفِطْرَةُ خَمْسٌ - أَوْ خَمْسٌ مِنَ الْفِطْرَةِ - الْخِتَانُ، وَالاِسْتِحْدَادُ، وَنَتْفُ الإِبْطِ، وَتَقْلِيمُ الأَظْفَارِ، وَقَصُّ الشَّارِبِ » مُتَّفَقٌ عَلَيهِ: الْبُخَاري، رَقَمْ: (5889) وَ مُسْلِمْ، رَقَمْ: (257).. واته: (پێنج ڕه‌فتار هه‌ن له سروشتى ئاده‌میزادن و له سوننهتهكانن: به‌رتاشین و خه‌ته‌نه‌كردن و سمێڵگرتن و هه‌ڵكه‌ندنى موى بن باڵ و نینۆك قرتاندن) وه دروست نیه زیاتر له چل شه‌و بیهێڵیته‌وه، چونكه درێژكردن خۆچواندنه به ئاژه‌ڵان و هه‌ندێك له بێباوه‌ڕان، به‌ڵام دانانى نینۆك له‌سه‌ر نینۆكت باشتر وایه وازى لێبێنیت و پێویسته له كاتى نوێژدا لایده‌یت، چونكه ده‌بێته ڕێگر له گه‌یاندنى ئاو .
الفَتاوى – كِتاب الدَّعوة (2/ 79 – 80). للسماحة الشيخ ابن باز رحمه الله .