ئایا سوننەت كردنی ئافرەت دەبێتە هۆی لاواز بوونی ئاستی جنسی ئافرەت و زیانی پێ دەگەیەنێت؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئایا سوننەت كردنی ئافرەت دەبێتە هۆی لاواز بوونی ئاستی جنسی ئافرەت و زیانی پێ دەگەیەنێت؟
پرسیار:

ئایا سوننەت كردنی ئافرەت دەبێتە هۆی لاواز بوونی ئاستی جنسی ئافرەت و زیانی پێ دەگەیەنێت؟
من دە ساڵە شوم كردوە بەهۆى ئەوەى كە سووننەت كراوم تا ئێستا هیچ زەوقێكم لەگەڵ نەبووە نازانم چى بكەم ؟

بەناوى خواى بەخشندەو میهرەبان

سەرەتا ئامۆژگاریت دەكەین بە خوێندنەوەی كتێبی (ژن و مێردی ئیسلامی بەختەوەر، بە تایبەت بەشی پرسیار و وەڵامەكانی كە دەكەوێتە كۆتایی كتێبەكەوە).
وە ئامۆژگاری مێردەكەتیش دەكەین بەوەی كە لە پێش جووت بوون یاریت لە گەڵدا بكات و ئارەزووت ببزیونێت تاوەكو دەگەیتە ئاستی چێژبینین و بەردەوامیش لە گەڵتا بمێنێتەوە لە باش دەرچوونی ئاوەكەی خۆی تاوەكو تۆش هەست بە چێژ بكەیت كە مافێكی سروشتی خۆتە.
وە ئەوەش بزانە كەوا خوودی سوننەت كردنی ئافرەت نابێتە هۆی لاواز بوونی ئاستی جنسی ئافرەت و زیانی پێناگەیەنێت ئەگینا خوای زانا و دانا و دروسكاری ئافرەت ئەوەی نەدەكرد بە سوننەت بەڵام هۆكارەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كەوا هەندێك كچ زۆری لێدەبڕن و بەشی لەزەت و چێژ وەرگرتنی بۆ ناهێڵنەوە كە مافێكی سروشتی خۆیەتی، لە سەردەمی پێغەمبەری خوادا () ئافرەتێك هەبوو خەتەنەی كچانی دەكرد پێغەمبەر () ڕێنمایی كرد و پێی فەرموو: ((لا تنهكي فإن ذلك أحظى للمرأة وأحب إلى البعل)) [صحيح الـجامع الصغير رقم: (7475)] .
واتە: لە بندا مەیبڕە بە شێوەیەك كە هیچی لێ نەهێڵیتەوە چونكە هێشتنەوەی بەشێك لەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كە ئافرەتەكە بەشی خۆی چێژ و لەزەت وەربگرێت و پیاوەكەش هێشتنەوەی بەشێك لەوەی پێ خۆشە.
لە ریوایەتێكی تردا پێغەمبەری خوا () فەرموویەتی: ((إذا خفضتِ فأشمي ولا تنهكي فإنه أسرى للوجه وأحظى للزوج)) [سلسلة الأحاديث الصحيحة رقم: (722)] .
واتە: ئەگەر لێیت بڕی ئەوا ئەوەندەی لێ ببڕە كەوا بەشی ئافرەتەكە و مێردەكەشی تێدا بمێنێتەوە كە چێژی لێوەربگرن و لە بندا مەیبڕە بە شێوەیەك كە هیچی لێ نەهێڵیتەوە چونكە هێشتنەوەی بەشێك لەوە دەبێتە هۆی ئەوەی كە روومەتی ئافرەتەكە گەشاوە و درەوشاوە بێت و بەشی پیاوەكەشی تێدا بمێنێت.
لە فەرموودەیەوە بە هەردوو ریوایەتەكەیەوە بۆمان دەردەكەوێت كە دەبێت لە كاتی سوننەتكردنی كچدا زۆری لێنەبڕێت بەڵكو دەبێت هەندێكی لاببرێت و هەندێكی بهێڵرێتەوە بۆ ئەوەی هەم ئافرەتەكە و هەم مێردەكەشی چێژ و لەزەتی لێوەربگرن: ((أحظى للمرأة)) ((وأحظى للزوج)).
وە بە مێردەكەتیش بڵێ با ئەم فەرموودەیە پەیڕەو بكات لە كاتی ئەنجامدانی كاری جووت بووندا پێغەمبەری خوا () بە یەكێك لە هاوەڵانی فەرموو: ((تلاعبها وتلاعبك وتضاحكها وتضاحكك)) [صحيح الـجامع الصغير رقم: (4233)] واتە: یاری بكە لەگەڵ خێزانەكەتدا و با ئەویش یاریت لە گەڵدا بكات و لە گەڵیدا پێبكەنە و ئەویش تۆ پێبكەنێنێت.

لە لایەن مامۆستا (محمد عبدالرحمن) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٤,٥٥٠ بەش: ڕەفتارە سروشتیەکان