نینۆك درێژكردن حەرامە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
نینۆك درێژكردن حەرامە؟

بسم الله الرحمن الرحیم
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى.

نینۆك كردن و پاكڕاگرتنى نینۆكەكان یەكێكە لە دروشمەكانى پێغەمبەران و دروشمى موسڵمانان وەك لە فەرموودەى أبو هریرة دا هاتووە پێغەمبەرى خوا فەرموویەتى: (خمس من الفطرة: الاستحداد والختان وقص الشارب ونتف الإبط وتقليم الأظفار ) رواه الجماعة
واتە: پێنج شت لە فیترەت و ئیمانن:
1- بەرتاشین .
2- خەتەنەكردن.
3- سمێڵ كردن.
4- هەڵكەندنى مووى بن باڵ.
5- نینۆك كردن.
جا درێژ كردنەوەى نینۆك كارێكى پیس و حەرامە و پێچەوانەى ئەو فیترەتەیە كە مرۆڤى لەسەر دروستكراوە و فەرمانى پێ كراوە لەوەش خراپتر ئێتا كەسانى خراپ و تاوانبار و عاشق وخنكاو لە ناو دەریاى بێ بنى شەیدا بوون و بێ هۆشیدا ئەو كارە دەەن تاوەكو بووەتە هۆى ناسینەوەى ئەو كەسانەى ئەوە ڕەفتاریانە بۆیە یەكێك لە نیشانەكانى لەدەستدانى ژیرى و هۆش و فام لاى كەسانى ئارەزووپەرست و عەوداڵانى ڕەگەزى بەرامبەر بەبێ شەرعى ئەوەیە نینۆكت درێژ بكەیت ئەگینا كەسى پاك و بەئیمان و ئازاد كە خۆى نەخستبێتە داوى شەیدابوونەوە پێویستە بەو جۆرە كارانە نییە.
لە لایەن مامۆستا (خلیل أحمد) ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٦,٦٨٠ بەش: ڕەفتارە سروشتیەکان