ئه‌گه‌ر زۆر بوو دروسته لادانى، چونكه ناشرینه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئاسایى بوو ئه‌وه هه‌ندێك له زانایان فه‌رموویانه: لانادرێت، چونكه لادانى گۆڕینى دروستكراوى خوایه، وه هه‌ندێكیشیان فه‌رموویانه: دروسته، چونكه ئه‌مه خواى گه‌وره لێى بێده‌نگ بوه، پێغه‌مبه‌رى خوایش - صلى الله علیه وسلم - فه‌رمووى: (مَا أَحَلَّ اللهُ في كِتَابِهِ فَهُوَ حَلاَلٌ وَمَا حَرَّمَ اللهُ في كِتَابِهِ فَهُوَ حَرَامٌ وَمَا سَكَتَ عَنْهُ فَهُوَ عَفْوٌ) صَحيح: سِلْسِلَة الأَحادِيث الصَّحيحَة، رَقَمْ: (2256).
(ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره بێده‌نگ بوه لێى ئه‌وه لێبوردنى تیادایه). واته: واجب نیه له‌سه‌رتان و حه‌رامیش نیه لێتان.
هه‌روه‌ها زانایان فه‌رموویانه: مووه‌كان ده‌بن به‌سێ جۆره‌وه:
جۆری یه‌كه‌م: ئه‌وه‌یه، كه حه‌رام كراوه ده‌ست لێدانى.
جۆری دووه‌م: ئه‌وه‌یه، كه شه‌رع داواى كردووه كه لایده‌یت.
جۆری سێیه‌م: ئه‌وه‌یه، كه شه‌رع بێده‌نگ بووه لێى.
ئه‌وه‌ى، كه شه‌رع فه‌رمانى كردووه، كه ده‌ستى لێ نه‌درێت ئه‌وه ده‌ستى لێ نادرێت وه‌كو ڕیش بۆ پیاوان برۆ بۆ ئافره‌تان و پیاوان.
ئه‌وه‌ى كه شه‌رع فه‌رمانى كردووه، كه لابدرێت وه‌كو مووى بن باڵ و به‌ر و سمێڵ.
ئه‌وه‌یش كه شه‌رع بێده‌نگ بووه لێى ئه‌وه لێبوردنى تیایه، چونكه ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره ویستى بوایه ئه‌وه فه‌رمانى پێده‌كرد به هێشتنه‌وه‌ى، وه ئه‌گه‌ر ویستیشى نه‌بوایه فه‌رمانى ده‌كرد به‌لادانى، له‌به‌رئه‌مه كاتێك بێده‌نگ بووه لێى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حه‌زى مرۆڤ، ئه‌گه‌ر حه‌زبكات ده‌یهێڵێته‌وه ئه‌گه‌ریش حه‌زبكات لاى ده‌بات .
مَجمُوع فَتَاوَى وَرَسَائِل لِلْعُثَيمِين (4/134).