جیاوازى نێوان غوسلی لەشگرانى و غوسلی پاک بونەوەى ئافرەت لە سوڕى مانگانە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
جیاوازى نێوان غوسلی لەشگرانى و غوسلی پاک بونەوەى ئافرەت لە سوڕى مانگانە
پرسیار:

غوسل دەرکردن چەند جۆرە ؟ وە ئایا هیچ جیاوازى هەیە لە نێوان غوسلی لەشگرانى و غوسلی پاک بونەوەى ئافرەت لە سوڕى مانگانە؟

دوو جۆر غوسلی لەشگرانی هەیە :
یەکەم : غوسلی کامڵ ، دووەم : غوسلی دروست ، واتە : دانەیەکیان کامڵە و تەواوە ، وە ئەوی تریان دروستە و لەشگرانیەکەت لەسەر لادەچێ بەڵام کامڵ نی یە وەک یەکەم .
 یەکەم : خۆ شوشتنی کامڵ ئەوەیە سەرەتا هەردوو دەست دەشۆردرێت وە ئەوەی کەفەرج پیسی کردووە ، وە دەس نوێژ دەگیردرێت هەروەک چۆن دەس نوێژ دەگیردرێت بۆ نوێژ ، پاشان سێ جار ئاو دەکرێت بەسەریدا ، دواتر بەسەر هەموو لاشەیدا ، خۆ ئەگەر لەلای ڕاستەوە دەست پێ بکرێت پاشان لای چەپ بشۆردرێت ئەوا باشترە ، لەگەڵ ئەوەشدا دەست بهێنرێت بەلاشەدا ، لەبەر ئەو خیلافەی کەهەیه کەئایا دەست هێنان بەلاشەدا واجبە هەروەک زۆربەی مالیکیەکان پێیان وایە یاخود واجب نی یە ، بەهەر حاڵ گەر لەکاتی ئاو کردن بەسەر لاشەدا دەست بهێنرێت بەلاشەدا ئەوا تەواو تر وچاک ترە ، خۆ ئەگەر تەنها ئاو بکرێت بەسەردا ئەوا هەر دروستە وکێشەی نی یە .

دووەم : وەبەنیسبەت خۆشوشتنی دروستەوە ئەوەیە :
هەموو لاشە بەئاو تەڕ بکرێت .

 جیاوازى لەنێوان غوسلی لەشگرانى و غوسلی پاک بوونەوە لە سوڕى مانگانە
بەنیسبەت جیاوازی نێوان غوسلی لەشگرانی لەگەڵ غوسلی دوای تەواو بوونی سوڕی مانگانە(حەیز) لەڕاستی دا هیچ جیاوازیەک لەنێوانیاندا نی یە ، گەر کاتێ ئافرەت سوڕی مانگانەکەی تەواو دەبێت بەو شێوەیە خۆی بشوات کەشەرحمان کرد ئەوا دروستە و بەسیەتی .

وە هەندێ لەزانایان جیاوازی دەکەن لەنێوانیاندا بەوەی ئافرەت بۆ غوسلى لەش گرانی پرچی ناکاتەوە بەڵام بۆ غوسلي حەیز دەبێ پرچی هەڵوەشێنێتەوە وهەمووی تەڕ بکات ، بەڵگەش لەم بارەیەوە هاتووە ، هەروەک پێغەمبەر عليه الصلاة والسلام فەرمانی بەعائیشە کرد بەڵام فەرمانی بە ئوم سەلەمە نەکرد .

بۆیە زانایان دەڵێن :
فەرمانەکە بۆ ئەوەیە سوننەتەو وا باشترە نەک بۆ واجبی بێت.

وەهەندێکی تر لەزانایان دەڵێن : فەرموودەکەی عائیشە بۆ خۆشوشتنی حەیزە بەڵام فەرموودەکەی ئوم سەلەمە بۆ خۆشوشتنی لەشگرانیە وە هەندێکی تر لەزانایان لەڕوویەکی ترەوە دەڕواننە بابەتەکە ودەڵێن : عائیشە گەنج بووە بەڵام ئوم سەلەمە پیر بووە   ، زۆر جاریش وایە پرچی گەنج پڕ ترە لەپرچی کەسی پیر وبەساڵا چوو .

بەهەر حاڵ کردنەوەی پرچ سوننەتە ؛ چونکە ئاو دەگاتە بنی سەر وبڵاو دەبێتەوە هەر چەن پرچیش هەڵنەوەشێنرێتەوە ، بەڵام گەر شتێک لەسەر سەر بوو وڕێگری دەکرد لەگەشتنی ئاو بەپێست ئەوا پێویستە لاببرێت ، وپەلک هەڵناوشێنرێتەوە مەگەر بۆ کامڵی وسوننەت نەبێت .

الشيخ عبدالكريم خضير

سەردان: ١٣,٨٩٥ بەش: خۆشۆردن (غوسل)