شێوازو چۆنیەتی خۆشۆردنی ئافرەت كە لەبێ نوێژی پاك دەبێتەوە: ماڵپەڕی وەڵامەکان
شێوازو چۆنیەتی خۆشۆردنی ئافرەت كە لەبێ نوێژی پاك دەبێتەوە
پرسیار:

بە گوێرەى فەرمودەکان شێوازو چۆنیەتی خۆشۆردنی ئافرەت كە لەبێ نوێژی پاك دەبێتەوە چۆن باس کراوە بە بەڵگەوە؟

وەڵامی پرسیارەکە بە پوختی:

شێوازو چۆنیەتی خۆشۆردنی ئافرەت كە لەبێ نوێژی پاك دەبێتەوە
یەكەم: شۆردنی هەردوو دەستەكان تامەچەك پێش ئەوەی دەست بكاتە ناو ئاوەكەوە‌و، پێش ئەوەی دەست بكات بە خۆشۆردن:
دووەم: شۆردنی عەورەت‌و پاككردنەوەی بە دەستی چەپ:
سێیەم: دوای ئەوەی كە عەورەتی پاككردەوە‌و تاراتی گرت، دەستەكانی دووبارە بشواتەوە‌و بە ئاو‌و مادەی خاوێنكەرەوە وەكو سابوون یان خۆڵ:
چوارەم: دەست نوێژێكی تەواو بگرێ، وەكو دەستنوێژێ كە بۆ نوێژ دەگیرێ :
پێنجەم: پاشان سێ جار ئاو بكات بە سەری دا، تا ئاو دەگاتە بێخی سەری‌و، لە پێشدا ئاو بكات بە لای راستی سەری دا، پاشان لای چەپی:
شەشەم: پاشان ئاو بكات بە سەرتاپای جەستەی دا‌و، هەموو ئەندامە ڕواڵەتیەكانی تەڕ بكات بە ئاو، سەرەتا لای ڕاستی، ئینجا لای چەپی:
حەوتەم: لە كۆتای دا ئاو بكاتەوە قاچەكانی دا:
هەشتەم : بەكارهێنانی مادەكانی پاككردنەوە، وەكو سابوون‌و شامپو.. لەگەڵ ئاو دا:
نۆیەم: ئەگەر پرچەكەی هۆنرابووەوە ‌و كرابوو بە پەلك واجبە لەسەری بیكاتەوە‌و هەڵی بوەشێنێتەوە:
دەیەم: دامێنی خۆی پاك بكاتەوە بە پارچەلۆكەیەكی بۆندار ، باشتریش وایە بۆنداركرابێ بە میسك :

بەگوێرەی فەرموودەكان شێوازو چۆنیەتی خۆشۆردنی ئافرەت كە لەبێ نوێژی پاك دەبێتەوە بەم جۆرەیە:

یەكەم: شۆردنی هەردوو دەستەكان تامەچەك پێش ئەوەی دەست بكاتە ناو ئاوەكەوە‌و، پێش ئەوەی دەست بكات بە خۆشۆردن:
بەڵگەش بۆ ئەمە:
1- فەرموودەكەی« عَائِشَةَ »كە فەرمووی:
«كَانَ رَسولُ اللَّهِ «صَلَّى الله عَلَيه وسَلَّم»إِذَا اغْتَسَلَ مِنَ الْجَنَابَةِ يَبْدَأُ فَيَغْسِلُ يَدَيْهِ [ فَغَسَلَ يَدَيْهِ قَبْلَ أَنْ يُدْخِلَهُمَا الإِنَاءَ] ».
واتە: « پێغەمبەر« صَلَّى الله عَلَيه وسَلَّم » كاتێك كە خۆی بۆ لەشگرانی دەشۆری، سەرەتا هەردوو دەستەكانی دەشۆرد پێش ئەوەی دەست بكاتە ناو ئاوەكەدا».
2- فەرموودەكەی« «مَیْمُونَة»كە فەرمووی:«وَضَعْتُ لِلنَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مَاءً لِلْغُسْلِ: فَغَسَلَ يَدَيْهِ مَرَّتَيْنِ أَوْ ثَلَاثًا...».
«واتە: ئاوم بۆ پێغەمبەر« صَلَّى الله عَلَيه وسَلَّم » دانا بۆ ئەوەی خۆی پێ بشوات، ئەویش هەردوو دەستەكانی دووجار تاسێ جار شۆرد».

دووەم: شۆردنی عەورەت‌و پاككردنەوەی بە دەستی چەپ:
بەڵگەش بۆ ئەمە:
1- فەرموودەکەی « عَائِشَةَ »کە فەرمووی:
«ثُمَّ يُفْرِغُ بِيَمِينِهِ عَلَى شِمَالِهِ ، فَيَغْسِلُ فَرْجَهُ».« پاشان بەدەستی ڕاستی ئاوی دەكردە سەر دەستی چەپیدا‌و عەورەتی خۆی دەشۆرد».
2- فەرموودەكەی« «مَیْمُونَةُ»كە فەرمووی:« ثُمَّ أَفْرَغَ عَلَى شِمَالِهِ فَغَسَلَ مَذَاكِيرَهُ »« پاشان بەدەستی ڕاستی ئاوی دەكردە سەر دەستی چەپیدا‌و عەورەتی خۆی دەشۆرد ».

سێیەم: دوای ئەوەی كە عەورەتی پاككردەوە‌و تاراتی گرت، دەستەكانی دووبارە بشواتەوە‌و بە ئاو‌و مادەی خاوێنكەرەوە وەكو سابوون یان خۆڵ:
بەڵگەش بۆ ئەمە:
فەرموودەكەی« «مَیْمُونَةُ»كە فەرمووی « ... ثُمَّ مَسَحَ يَدَهُ بِالْأَرْضِ... ».« پاشان دەستی سڕی بە خۆڵی زەویەیکەدا ».
وە لە « ثُمَّ ضَرَبَ بِشِمَالِهِ الْأَرْضَ فَدَلَكَهَا دَلْكًا شَدِيدًا».«پاشان دەستی دا بەخۆڵی زەویکەدا و دەستی تێخست و پاکی کردەوە بە ووردی »(صحيح مسلم).
ئيمامی«النووي» لة «شرح مسلم3/231» دەفەرمووێ:
« فيه أنه يستحب للمستنجي بالماء إذا فرغ أن يغسل يده بتراب أو اشنان أو يدلكها بالتراب أو بالحائط ليذهب الاستقذار منها ».
واتە:«لەم فەرموودەوە ئەوە تێدەگەین ئەگەر كەسێك تارەتی گرت بە ئاو،ئەوا سوننەتە بۆی لەدوای تارەتەكە دەستی پاك بكاتەوە بە خۆڵ یان بە قەوزە، یان دەست بخاتە ناو خۆلەكە یان دەست بسرێ بە دیوارێكدا، بۆئەوەی ئەو پیسیەی پێوەی ماوە بڕوات».

چوارەم: دەست نوێژێكی تەواو بگرێ، وەكو دەستنوێژێ كە بۆ نوێژ دەگیرێ :
بەڵگەش بۆ ئەمە:
1- فەرموودەكەی« عَائِشَةَ »كە فەرمووی:
« ثمَّ يَتَوَضَّأُ وُضوءَهُ لِلصَّلاَةِ[ثمَّ تَوَضَّأَ مِثْلَ وُضوئِهِ لِلصَّلَاةِ]». « ئینجا دەستنوێژی دەگرت وەكو دەستنوێژێ كە بۆ نوێژ دەگیرێ ».
2- فەرموودەكەی« «مَیْمُونَةُ»كە فەرمووی:«ثمَّ مَضْمَضَ وَاسْتَنْشَقَ وَغَسَلَ وَجْهَهُ وَيَدَيْهِ»« پاشان ئاوی لە دەم‌و لوتی وەرداو ڕوومەت‌و هەردوو باڵەكانی شۆرد».
3- پێغەمبەر« » بە«أَسْمَا‌ءَ» فەرموو:«تَأْخُذُ إِحْدَاكُنَّ مَاءَهَا وَسِدْرَتَهَا فَتَطَهَّرُ فَتُحْسِنُ الطُّهُورَ ...» « واتە: هەریەك لە ئێوە با ئاو‌و سیدرەكەی ئامادەبكات، پاشان دەستنوێژێكی باش بگرێ ».

پێنجەم: پاشان سێ جار ئاو بكات بە سەری دا، تا ئاو دەگاتە بێخی سەری‌و، لە پێشدا ئاو بكات بە لای راستی سەری دا، پاشان لای چەپی:
بەڵگەش بۆ ئەمە:
1- فەرموودەکەی « عَائِشَةَ »كە فەرمووی:
« ثُمَّ يَأْخُذُ الْمَاءَ فَيُدْخِلُ أَصَابِعَهُ فِى أُصُولِ الشَّعْرِ حَتَّى إِذَا رَأَى أَنَّهُ قَدِ اسْتَبْرَأَ حَفَنَ عَلَى رَأْسِهِ ثَلاَثَ حَفَنَاتٍ ».
« پاشان بەمشت ئاوی دەكردە سەری دا‌و پەنجەكانی دەخستە بنی سەری، جا كاتێك دڵنیادەبوو كە قژی تەڕبووە، سێ مشت ئاوی بەسەر خۆی دا دەكرد».
2- پێغەمبەر« » بە«أَسْمَا‌ءَ» فەرموو: « ثُمَّ تَصُبُّ عَلَى رَأْسِهَا فَتَدْلُكُهُ دَلْكًا شَدِيدًا حَتَّى تَبْلُغَ شُؤُونَ رَأْسِهَا ».
« ئینجا ئاو بكات بەسەریدا‌و جوان دەست بخاتە سەری تا ئاو دەگاتە بێخی سەری».
3- فەرموودەكەی« عَائِشَةَ »كە فەرمووی:«كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا اغْتَسَلَ مِنْ الْجَنَابَةِ دَعَا بِشَيْءٍ نَحْوَ الْحِلَابِ فَأَخَذَ بِكَفِّهِ فَبَدَأَ بِشِقِّ رَأْسِهِ الْأَيْمَنِ ثُمَّ الْأَيْسَرِ فَقَالَ بِهِمَا عَلَى وَسَطِ رَأْسِهِ»(صحيح البخاري).
واتە:«پێغەمبەر كاتێ بۆ لەشگرانی خۆی بشۆردایە، داوای تەشتێ ئاوی دەكرد‌و، بەمشتی خۆی ئاوی دەكرد بە سەری دا، سەرەتا ئاوی دەكرد بە لای ڕاستی سەری دا، پاشان ئاوی دەكرد بە لای چەپی سەری دا، بە هەردوو دەستەكانیشی ئاوی دەكرد بە ناوەڕاستی سەری دا».

شەشەم: پاشان ئاو بكات بە سەرتاپای جەستەی دا‌و، هەموو ئەندامە ڕواڵەتیەكانی تەڕ بكات بە ئاو، سەرەتا لای ڕاستی، ئینجا لای چەپی:
بەڵگەش بۆ ئەمە:
1- فەرموودەكەی« عَائِشَة »كە فەرمووی:« .. ثُمَّ أَفَاضَ عَلَى سَائِرِ جَسَدِهِ ..».« پاشان ئاوی بە سەرتاپای جەستەی خۆی دا دەكرد».
2- فەرموودەكەی« «مَیْمُونَةُ»كە فەرمووی:«.. ثُمَّ أَفَاضَ عَلَى جَسَدِهِ.. ».« پاشان ئاوی بە سەرتاپای جەستەی خۆی دا دەكرد».
3- پێغەمبەر« » بە«أَسْمَا‌ءَ» فەرموو:«..ثُمَّ تُفِيضُ عَلَيْهَا الْمَاءَ.. ».« پاشان ئاو بكات بە سەرتاپای جەستەیدا».
4- « عَائِشَةَ » دەفەرمووێ:
«كان يُحِبُّ التَّيَامُنَ مَا اسْتَطَاعَ فِي طُهُورِهِ وَتَنَعُّلِهُ وَتَرَجُّلِهِ وَفِي شَأنِهِ كُلِّهِ».
واتە: «پێغەمبەر« » پێی خۆشبوو سەرەتا لەلای ڕاستەوە دەست پێبكات بۆ خۆشۆردن‌و دەستنوێژگرتن‌و پێڵاو لە پێكردن‌و سەرشانەكردن‌و زۆربەی كارەكانی»(صحيح البخاري)

حەوتەم: لە كۆتای دا ئاو بكاتەوە قاچەكانی دا:
بەڵگەش بۆ ئەمە:
1- فەرموودەكەی« عَائِشَةَ »كە فەرمووی: «.. ثُمَّ غَسَلَ رِجْلَيْهِ.. ».« پاشان لە كۆتایدا هەردوو قاچەكانی دەشۆرد».
2- فەرموودەكەی« «مَیْمُونَةُ»كە فەرمووی:«.. ثُمَّ تَحَوَّلَ مِنْ مَكَانِهِ فَغَسَلَ قَدَمَيْهِ..». « پاشان جێگاكەی گۆڕی‌و قاچەكانی شۆرد».
تا ئێرە هیچ جیاوازیەك نییە لە نێوان خۆشۆردنی پیاو‌و ئافرەت كە بۆ لەشگرانی خۆیان بشۆن، بەڵام بۆ ئافرەت ئەگەر بۆ پاك بوونەوە لە بێ نوێژی خۆی بشوات، ئەوا پێویستە ڕەچاوی ئەم سێ خاڵەی كۆتایی بكات:

هەشتەم : بەكارهێنانی مادەكانی پاككردنەوە، وەكو سابوون‌و شامپۆ.. لەگەڵ ئاو دا:
بەڵگەش بۆ ئەمە:
فەرموودەكەی« عَائِشَةَ »كە فەرمووی:«أَسْمَاءَ» پرسیاری لە پێغەمبەر كرد« » دەربارەی چۆنیەتی خۆشۆردنی پاكبوونەوە لە بێ نوێژی، ئەویش فەرمووی: «تَأْخُذُ إِحْدَاكُنَّ مَاءَهَا وَسِدْرَتَهَا فَتَطَهَّرُ فَتُحْسِنُ الطُّهُورَ ثُمَّ تَصُبُّ عَلَى رَأْسِهَا فَتَدْلُكُهُ دَلْكًا شَدِيدًا حَتَّى تَبْلُغَ شُؤُونَ رَأْسِهَا ثُمَّ تَصُبُّ عَلَيْهَا الْمَاءَ ثُمَّ تَأْخُذُ فِرْصَةً مُمَسَّكَةً فَتَطَهَّرُ بِهَا».
«واتە: هەریەك لە ئێوە با ئاو‌و سیدرەكەی ئامادەبكات، پاشان دەستنوێژێكی باش بگرێ، ئینجا ئاو بكات بەسەری دا‌و جوان دەست بخاتە سەری تا ئاو دەگاتە بێخی سەری، پاشان ئاو بكات بە سەرتاپای جەستەیدا».
«سِدْرَ»: كاتی خۆی وەكو مادەی خاوێنەكەرەوە لەگەڵ ئاودا بەكاردەهێنرا... وەكو صابون لەمڕۆدا.

نۆیەم: ئەگەر پرچەكەی هۆنرابووەوە ‌و كرابوو بە پەلك واجبە لەسەری بیكاتەوە‌و هەڵی بوەشێنێتەوە:
بەڵگەش بۆ ئەمە:
1- عَنْ عَائِشَةَ « أَنَّ النَّبِيّ صَلَّى اللَّه عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ لَهَا , وَكَانَتْ حَائِضًا : خُذِي مَاءَك وَسِدْرك وَامْتَشِطِي[ اُنْقُضِي شَعْرك وَاغْتَسِلِي]»(صحيح سنن إبن ماجه1/210/641،الأحاديث الصحيحة رقم 188،صحيح سنن أبي داود 1559، الإرواء134.) .
پێغەمبەر« » بە« عَائِشَةَ » فەرموو كاتێ لە بێ نوێژی دا بوو:
« ئاوو سیدرەكەت لەگەڵ خۆت بەرە‌و، وە پرچەكەشت بكەرەوە‌و خۆت بشۆ».
ئەوەی لەم «حدیث»ەوە وەردەگیرێ ئەوەیە:
پێغەمبەر« » فەرمانی كردووە بە« عَائِشَةَ » كە لەكاتی خۆ شۆردنی بێ نوێژی دا پرچەكەی بكاتەوە‌و بیشوات، فەرمانەكەشی بۆ واجب بوونە .
2- فەرموودەكەی« عَائِشَةَ »كە فەرمووی:
« أَسْمَاءَ»پرسیاری لە پێغەمبەر كرد« » دەربارەی چۆنیەتی خۆشۆردنی پاكبوونەوە لە بێ نوێژی، ئەویش فەرمووی:«تَأْخُذُ إِحْدَاكُنَّ مَاءَهَا وَسِدْرَتَهَا فَتَطَهَّرُ فَتُحْسِنُ الطُّهُورَ ثُمَّ تَصُبُّ عَلَى رَأْسِهَا فَتَدْلُكُهُ دَلْكًا شَدِيدًا حَتَّى تَبْلُغَ شُؤُونَ رَأْسِهَا ثُمَّ تَصُبُّ عَلَيْهَا الْمَاءَ ثُمَّ تَأْخُذُ فِرْصَةً مُمَسَّكَةً فَتَطَهَّرُ بِهَا».
«واتە: هەریەك لە ئێوە با ئاو‌و سیدرەكەی ئامادەبكات، پاشان دەستنوێژێكی باش بگرێ، ئینجا ئاو بكات بەسەری دا‌و جوان دەست بخاتە سەری تا ئاو دەگاتە بێخی سەری، پاشان ئاو بكات بە سەرتاپای جەستەیدا».
ئەوەی لەم «حدیث»ەوە وەردەگیرێ ئەوەیە:
لێرەدا زۆر ئەوەی دوپات كردۆتەوە كە دەبێ ئاو بكاتە سەری دا‌و بە باشی دەستی تێبخات تا ئاو دەگاتە بێخی سەری‌و لەوە دڵنیا دەبێ كە ئاو گەیشتۆتە بنی مووەكانی سەری « فَتَدْلُكُهُ دَلْكًا شَدِيدًا».
کەوابوو:
ئەم دوپاتكردنەوەی پێغەمبەریش « » ئەوە دەسەلمێنێ كە كردنەوەی پەلكەكان و شۆردنی پرچ بە جوانی لەكاتی خۆشۆردنی بێ نوێژی دا واجبە .
بەڵام كاتێك«أَسْمَاءَ» پرسیاری لێ دەكات دەربارەی خۆ شۆردنی لەشگرانی، پێغەمبەریش« » باسی« فَتَدْلُكُهُ دَلْكًا شَدِيدًا»ی بۆ نەکرد، کە فەرمووی: «تَأْخُذُ مَاءً فَتَطَهَّرُ فَتُحْسِنُ الطُّهُورَ أَوْ تُبْلِغُ الطُّهُورَ ثُمَّ تَصُبُّ عَلَى رَأْسِهَا فَتَدْلُكُهُ حَتَّى تَبْلُغَ شُؤُونَ رَأْسِهَا ثُمَّ تُفِيضُ عَلَيْهَا الْمَاءَ».
واتە: «ئاو ئامادەبكە‌و دەستنوێژێكی جوان بگرە، پاشان ئاو بكە بە سەرت دا‌و دەستی تێبخە تاوەكو ئاو دەگاتە بێخی سەرت، پاشان ئاو بكە بە سەرتاپای جەستەتدا».
كەوابوو:
ئەم دوپات نەكردنەوەی پێغەمبەریش« » ئەوە دەسەلمێنێ كە كردنەوەی پەلكەكان و شۆردنی پرچ بە جوانی لەكاتی خۆشۆردنی لەشگرانیدا واجب نییە.
3- « أُمِّ سَلمَةَ »دەفەرموێ: وتم ئەی پێغەمبەری خوا« » من ئافرەتێكم قژم بەپەلكی دەهۆنمەوە، ئایا بۆ خۆشۆردنی لەشگرانی پەلكەكانم بكەمەوە؟ فەرمووی: «لَا إِنَّمَا يَكْفِيكِ أَنْ تَحْثِيَ عَلَى رَأْسِكِ ثَلَاثَ حَثَيَاتٍ ثُمَّ تُفِيضِينَ عَلَيْكِ الْمَاءَ فَتَطْهُرِينَ».
واتە: « نا پێویست ناكات پەلكەكانت بكەیتەوە، بەڵكو ئەوەندەت بەسە كە سێ مشت ئاو بكەیت بە سەری خۆتدا، پاشان ئاو بكە بە سەرتاپای جەستەتدا، بەو شێوەیە پاك دەبیتەوەو لەشگرانیت دەردەچێت».
كەوابوو: بەپێی ئەم فەرموودەی « أُمِّ سَلمَةَ »ش لەكاتی لەشگرانی دا كردنەوەی پەلكەكان واجب نییە.
پوختەی وتراو ئەوەیە:
ئەگەر ئافرەتێ پرچەكەی كردبوو بە پەلك‌و هۆنیبویەوە، ئەوا بۆ خۆشۆردنی لەشگرانی واجب نییە لەسەری پرچەكەی بكاتەوە، بەڵام بۆ خۆشۆردنی بێ نوێژی واجبە لەسەری پرچەكەی بكاتەوە(المغني1/299، المحلى2/53، كشاف العناع1/154).

دەیەم: دامێنی خۆی پاك بكاتەوە بە پارچەلۆكەیەكی بۆندار ، باشتریش وایە بۆنداركرابێ بە میسك :
بەڵگەش بۆ ئەمە:
پێغەمبەر« » بە«أَسْمَا‌ءَ» فەرموو:«.. ثُمَّ تَأْخُذُ فِرْصَةً مُمَسَّكَةً فَتَطَهَّرُ بِهَا..». « پاشان خۆی پاك بكاتەوە بە پارچە لۆكەیەكی بۆنداركراو بە بۆنی میسك، بەو جۆرە پاك دەبێتەوە».
«أَسْمَا‌ء»ووتی بەو بە پارچە لۆكە بۆنداركراوە چۆن پاك دەبێتەوە؟
پێغەمبەریش« » فەرمووی: «سُبْحَانَ اللَّهِ تَطَهَّرِينَ بِهَا» :«سبحان الله پاک دەبێتەوە ».
«عَائِشَةَ »فەرمووی: « كَأَنَّهَا تُخْفِي ذَلِكَ تَتَبَّعِينَ أَثَرَ الدَّمِ »واتە:««أَسْمَاءَ» لە مەبەستەكەی پێغەمبەر تێنەگەیشت، مەبەستی پێغەمبەر« » ئەوەبوو شوێنی خوێنەكە كە دامێنێتی بەو پارچە لۆكە بۆنداركراوە پاك بكاتەوە».
كەوابوو:
سوننەتە بۆ ئافرەت پارچە قوماشێك یان پارچە لۆكەیەك بۆنداربكات‌و عەورەتی خۆی پێ پاك بكاتەوە لە دوای خۆشۆردن، وە هەرشوێنێكیش كە خوێنەكەی بەركەوتبێ‌، تاوەكو شوێنەواری بۆنی ئەو خوێنەی پێوە نەمێنێ .

ستافى وەڵامەکان

سەردان: ٧,٥١٣ بەش: خۆشۆردن (غوسل)