ئەگەر لەشت گران بێت مەجالی خۆشتنت نەبێ و تەعزێت بێت و بچیتە مزگەوتەوە دروستە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
ئەگەر لەشت گران بێت مەجالی خۆشتنت نەبێ و تەعزێت بێت و بچیتە مزگەوتەوە دروستە؟
پرسیار:

سەلامى خواتان لێ بێت. پرسیارەكەم ئەوەیە: (هەندێ جار لەشت گرانە و مەجالت نەبووە یان نەتوانیوەخۆت بشۆیت، لەو كاتەشدا تەعزێیەكت هەیە دەبێت بچیتە مزگەوتەوە دەشزانین دروست نیە بەلەشى گران بچیتە مزگەوتەوە، ئایا لەم حاڵەتەدا دروستە یاخود چى بكرێ باشە؟) خواى گەورە هیدایەتى هەموو لایەكمان بدات.

بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
پێشەكى تەعزییە لە مزگەوت دروست نییە پێویستە ئەوە نەكەین پاشان بە لەشى گرانەوە بچنە مزگەوتەوە مەگەر (عوزرێك)هەبێت ئەم حاڵەتەى تۆ باسى دەكەیت كە تەعزییە لە مزگەوت عوزر نییە پێویستە خۆتى لێ بپارێزی خواى گەورە كۆمەكى هەموو لایەكمان بكات بۆ جێ بە جێ كردنى دینەكەى خۆى. آمین
لەلایەن مامۆستا (خلیل أحمد)ە وە وەڵام دراوەتەوە

سەردان: ٣,٦٥٣ بەش: خۆشۆردن (غوسل)