وشك كردنەوەی ئەندامەكانی جەستە بە خاولی لە دوای دەست نوێژ: ماڵپەڕی وەڵامەکان
وشك كردنەوەی ئەندامەكانی جەستە بە خاولی لە دوای دەست نوێژ
پرسیار:

لە زستاندا وشك كردنەوەی ئەندامەكانی جەستەت دەم و چاو و دەست و قۆڵ ، دوای دەست نوێژ دروستە ؟ 

سەبارەت بە دەست نوێژ ئەم زانیاریانە دەخەینە ڕوو  
یەکەم : خۆ ووشك كردنەوە بە خاولی و شتی تر هیچی تێدا نیە لە دواى دەست نوێژ گرتن بە هاوین و بە زستان.
دووەم : قسەی (مباح) ڕەوا كاتی دەست نوێژ گرتن ڕەوایە، وە لە سوننەتدا شتێكی وا نەهاتووە بەڵگە بێت لەسەر قەدەغە بوونی.

بەڵام وەکو زاناى پایەبەرز (محمد بن صالح العثیمین - رحمه الله -) دەفەرموێ : قسەکردن لە کاتى دەست نوێژدا لەڕاستیدا سەرقاڵ و مەشغوڵـی دەکات ؛ چونکە کەسێک کەدەس نوێژ دەگرێت پێویستە لە کاتی دەم چاو شۆردنیدا ئەوە لەدڵی خۆیدا دابنێت کە ئەو لەبەر خوا ئەو دەست نوێژە دەگرێت ، و هەروەها لەکاتی شوشتنی دەست و پێیشی دا هەمان نیەتـی هەبێت و لەبیری بێت ، وەکاتێک کەسێک قسەی لەگەڵ کرد یاخود ئەم قسەی لەگەڵ کەسێک کرد ، ئەو نیەتە دەبچڕێت ، وە ڕەنگە هەندێ جار بەو هۆیەوە تووشی وەسوەسە و دڵە ڕاوکێ ببێ و نەزانێت دەس نوێژەکەی بەتەواوی گرتووە یاخود نا .
بۆیە باشتر وایە قسە نەکات لەکاتی دەس نوێژ گرتندا ، بەڵام گەر قسەش بکات ئاساییە و هیچ شتێکی لەسەر نی یە و تاوان بار نابێت .

سێیەم : پاڕانەوە كاتی شۆردنی ئەندامەكانی دەست نوێژ (باطل)ە و هیچ ئەصڵێکى نیە. وەك ئەوەی لە كاتی شۆردنی دەم وچاوی دوعایەك بكات ، پاشان لەكاتی شۆردنی دەستی دوعایەكی تر ، چونكە ئەمە لە سوننەتدا نەهاتووە بەڵكو سوننەت ئەوەیە لە پاش دەست نوێژ ئەم زیكرەیە بخوێنی :  
چوارەم : ئەگەر دەست نوێژگر دەربارەی ژمارەی شۆردنی ئەندامەكانی گومانی بوو با بینا بكات لەسەر یەقین، كە كەمترینی ژمارەیە.
پێنجەم : بونی شتێك لەسەر هەر ئەندامێك لە ئەندامەكانی دەستنوێژ كە ڕێ‌ لە ئاو بگرێت نەیەڵێت ئەو شوێنە تەڕ ببێت دەست نوێژەكە پوچەڵ ئەكاتەوە، بەڵام ڕەنگ بە تەنها وەك ڕەنگ كردن بە خەنە؛ ئەوە كار ناكاتە سەر دروستی دەست نوێژەكە، چونكە ڕەنگ نابێتە بەربەست  لەنێوان ئاوەكە و پێستدا.
شەشەم : دروستە داوای یارمەتی لە كەسانی تر بكرێت بۆ دەست نوێژ گرتن.

سوود وەرگیراوە لە کتێبی : فقه السنە

سەردان: ٣,٩٩٩ بەش: دەستنوێژ