حوکم و ئادابەکانى مەسح کردن لەسەر خوف چیە؟ مەرجەكانی چین؟ وە ماوەی مەسح كردن چەندە ؟ شوێنی مەسح كردن و چۆنێتیيەكەی ؟ وە ئایا دروستە مەسح كردن لەسەر هەردوو گۆرەوی و هەردوو پێڵاو ؟ وە مەسح كردن بەچی هەڵدەوەشێتەوە؟
مەسح کردن لەسەر هەردوو خوف و حوکم و ئادابەکانى
ئیمامى نەوەوی (رَحَمِهُ اللهُ) لە "شَرْحِ مُسْلِم" : (3 / 164) دەفەرموێ :
(أَجْمَع مَنْ يُعْتَدّ لَهُ فِي الْإِجْمَاع عَلَى جَوَاز الْمَسْح عَلَى الْخُفَّيْنِ فِي السَّفَر وَالْحَضَر ، سَوَاء كَانَ لِحَاجَةٍ أَوْ لِغَيْرِهَا حَتَّى يَجُوز لِلْمَرْأَةِ الْمُلَازِمَة بَيْتهَا وَالزَّمِن الَّذِي لَا يَمْشِي ، وَإِنَّمَا أَنْكَرَتْهُ الشِّيعَة وَالْخَوَارِج وَلَا يُعْتَدّ بِخِلَافِهِمْ ...)
واتە : ئەوانەی كە لە (ئیجماع / یەكدەنگی و كۆڕا)دا حیسابیان بۆ دەكرێت كۆڕا و یەكدەنگن لەسەر دروستێتی مەسح كردن لەسەر هەردوو خوف لە سەفەر و نیشتەجێبوونیشدا ، جا بۆ پێویستی بێت یان بۆ جگە لەوەش یەكسانە تەنانەت دروستە بۆ ئەو ئافرەتەش كەوا پەیوەستە بە ماڵەوەی خۆی و شەلەلیش كەوا ڕێناكات ، وە تەنها (شیعە و خەوارج) نكۆڵییان لـێكردووە و حیسابیش بۆ پێچەوانەیان ناكرێت .
(الْحَسَن الْبَصْری) ڕەحمەتی خوای لێبێت فەرموویەتی : حَدَّثَنِي سَبْعُونَ مِنْ أَصْحَاب رَسُولِ اللَّهِ (ﷺ) : أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) كَانَ يَمْسَح عَلَى الْخُفَّيْنِ) ا . هـ .
واتە :حەفتا (70) لە صەحابەكانی پێغەمبەری خوا (ﷺ) بۆمیان گێڕاوەتەوە كەوا : پێغەمبەری خوا (ﷺ) مەسحی كردووە لەسەر هەردوو خوف .
وە باشترین شتێك بكرێتە بەڵگە بۆ دروستێتی مەسح كردن لەسەر خوف بریتییـە لـەوەی كە (مُسْلِم) دەیگـێـڕێـتـەوە لە (الأَعْمَش)وە لە (إِبْرَاهِـیم)وە لە (هَمَّام)وە كە فەرموویـەتـی: ((بَالَ جَرِيرٌ ثُمَّ تَوَضَّأَ وَمَسَحَ عَلَى خُفَّيْهِ ، فَقِيلَ : تَفْعَلُ هَذَا ؟ فَقَالَ : نَعَمْ رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) بَالَ ثُمَّ تَوَضَّأَ وَمَسَحَ عَلَى خُفَّيْهِ ، قَالَ الأَعْمَشُ : قَالَ إِبْرَاهِيمُ : كَانَ يُعْجِبُهُمْ هَذَا الْحَدِيثُ لأَنَّ إِسْلاَمَ جَرِيرٍ كَانَ بَعْدَ نُزُولِ الْمَائِدَةِ))(1).
واتە : (جَریر) مـیـزی كرد و ئەنجا دەستــنوێـژی گرت و مەسحی كـرد لەسـەر هەردوو خوفەكەی ، پێی وترا : وا دەكەیت ؟ فەرمووی : بەڵـێ پێغەمبەری خوام (ﷺ) بینی میزی كرد و ئەنجا دەستنوێژی گرت و مەسحی كرد لەسەر هەردوو خوفەكەی ، (الأَعْمَش) وتی : (إِبْرَاهِیم) وتی : زانایان سەرسام و دڵخۆش دەبوون بەم فەرموودەیە چونكە موسڵمان بوونی (جَڕیر) لە پاش دابەزینی سورەتی (الْمَائِدَە) بوو . قَالَ النَّوَوِيُّ : (مَعْنَاهُ : أَنَّ اللَّه تَعَالَى قَالَ فِي سُورَة الْمَائِدَة : [فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ ] [الـمائدة] ، فَلَوْ كَانَ إِسْلَامُ جَرِيرٍ مُتَقَدِّمَاً عَلَى نُزُولِ الْمَائِدَةِ لَاحْتَمَلَ كَوْنُ حَدِيثهِ فِي مَسْحِ الْخُفِّ مَنْسُوخَاً بِآيَةِ الْمَائِدَة ، فَلَمَّا كَانَ إِسْلَامُهُ مُتَأَخِّرَاً عَلِمْنَا أَنَّ حَدِيثَهُ يُعْمَلُ بِهِ ، وَهُوَ مُبَيِّنٌ أَنَّ الْمُرَادَ بِآيَةِ الْمَائِدَة غَيْرُ صَاحِبِ الْخُفِّ ، فَتَكُونُ السُّنَّةُ مُخَصِّصَةً لِلْآيَةِ ، وَاللَّهُ أَعْلَم)(2).
واتە : مەبەستی ئەوەیە : خوای گەورە لە سورەتی (الْمَائِدَە)دا فەرموویەتی : [ڕوومەتـتان و دەستتان تاوەكو ئانیشكەكانـتان بشۆن و دەست بێنن بە سەرتاندا و پێكانـتانیش تاوەكو هەردوو قولەپێتان بشۆن ..] ، جا ئەگەر موسڵمان بوونی (جَریر) پێشتر بووبـێـت لە دابەزینی (الْمَائِدَە) ئەوا لەوانە بوو فەرمـوودەكەی سەبـارەت بە مەسح كردنـی خـوف هەڵوەشـراوە (مَنْسُوخ) بێت بە ئایەتـەكەی (الْمَائِدَە) ، بەڵام كە موسڵمان بوونی پاشتر بوو ئەوا زانیمان فەرمـوودەكەی كاری پێدەكرێت ، وە فەرمـوودەكە ڕوونكـەرەوەیە كەوا مەبەسـت بە ئایەتـەكەی (الْمَائِدَە) ئەو كەسـەیە كە خوفـی لە پێدا نییە ، بۆیـە فەرموودەكە تایبەتكەرە بۆ ئایەتەكە ، وە خواش زاناترە .
مەرجەكانی :
بۆ دروستێتی مەسح كردن لەسەر خوف مەرجە كەوا هەردوو خوفەكەی بە دەستنوێژەوە لە پێ كردبێت :
عَنْ الْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ قَالَ : ((كُنْتُ مَعَ النَّبِيِّ (ﷺ) ذَاتَ لَيْلَةٍ فِي مَسِيرٍ ، فَأَفْرَغْتُ عَلَيْهِ مِنَ الإِدَاوَةِ فَغَسَلَ وَجْهَهُ وَذِرَاعَيْهِ ، وَمَسَحَ بِرَأْسِهِ ، ثُمَّ أَهْوَيْتُ لأَنْزِعَ خُفَّيْـهِ ، فَقَالَ : دَعْهُمَا فَإِنِّي أَدْخَلْتُهُمَا طَاهِرَتَيْنِ ، فَمَسَحَ عَلَيْهِمَا))(3).
واتە : من شەوێكیان لەگەڵ پێغەمبەردا بووم (ﷺ) لە ڕێڕەوێكدا (لە سەفەرێكدا) ، لەو جەوەنەیەی كە پێم بوو ئاوم كرد بەسەر دەستیدا ئەویش ڕوومەت و هەردوو قۆڵی شۆرد و مەسحی سەری كرد ، ئەنجا دەستم درێژ كردەوە بۆ ئەوەی هەردوو خوفەكەی لە پێ داكەنم ، فەرمووی : وازیان لـێبێنە چونكە من هەردووكیانم بە دەستنوێژەوە لە پێكردووە و مەسحی كرد لەسەر هەردووكیان .
ماوەی مەسح كردن :
عَنْ شُرَيْحِ بْنِ هَانِـئٍ قَالَ : أَتَيْتُ عَائِشَةَ أَسْأَلُـهَا عَنِ الْمَسْحِ عَلَى الْخُفَّيْنِ ؟ فَقَالَتْ : عَلَيْكَ بِابْنِ أَبِي طَالِبٍ فَسَلْـهُ فَإِنَّهُ كَانَ يُسَافِرُ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ (ﷺ) ، فَسَأَلْنَاهُ فَقَالَ : ((جَعَلَ رَسُولُ اللَّهِ ﷺ ثَلاَثَةَ أَيَّامٍ وَلَيَالِيَهُنَّ لِلْمُسَافِرِ ، وَيَوْمًا وَلَيْلَةً لِلْمُقِيمِ))(4).
واتـە : ڕۆیـشـتم بۆ لای (عَائِشَە) بـۆ ئـەوەی پرسـیـاری لـێبـكـەم سەبارەت بە مەسـح كـردن لەسەر هەردوو خـوف ؟ ئەویش فەرمووی : بــڕۆ پرسیار لە (عەلی كوڕی ئەبو طالب) بكە چونكە ئەو لەگەڵ پێغەمبەری خوا (ﷺ) سەفەری دەكرد ، جا ئێمەش پرسیارمان لـێی كرد ئەویش فەرمووی : پێغەمبەری خوا (ﷺ) سێ ڕۆژی بە شەوەكانییەوە داناوە بۆ موسافیر ، وە ڕۆژ و شەوێكیش بۆ نیشتەجێبوو .
شوێنی مەسح كردن و چۆنێتیيەكەی :
ئەو شوێنەی كە شەرعییە مەسحی لەسەر بكرێت سەرەوەی خوفەكەیە لەبەر فەرمایشتی (عَلِی بْن أَبِی طالِبٍ) كە فەرموویەتی: ((لَوْ كَانَ الدِّينُ بِالرَّأْي لَكَانَ أَسْفَلُ الْخُفِّ أَوْلَى بِالْمَسْحِ مِنْ أَعْلاَهُ ، وَقَدْ رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) يَمْسَحُ عَلَى ظَاهِرِ خُفَّيْهِ))(5).
واتە : ئەگەر ئاین بە ڕاوبـۆچــوون ببوایەت ئەوا ژێرەوەی خوف لەپێشــتر بــوو بەوەی كە مەسحی لەسەر بكرێت تاوەكو سەرەوەی ، بەڕاستی پێغەمبەری خوام (ﷺ) بینیوە مەسحی دەكرد لەسەر سەرەوەی هەردوو خوفەكەی .
وە لە مەسح كردنیـشدا ئەوەندە پێویستە كـە ناوی مەسح كردنی پێ بووترێت .
مەسح كردن لەسەر هەردوو گۆرەوی و هەردوو پێڵاو :
وە هەر وەكو چۆن دروستە مەسح لەسەر هەردوو خوف بكرێت ، ئەوا دروستیشە مەسح لەسەر هەردوو گۆرەوی و هەردوو پێڵاویش بكرێت ، لەبەر فەرموودەكەی (الْمُغِیرَە بْن شُعْبَەَ) كە فەرموویەتی: ((أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ ﷺ تَوَضَّأَ وَمَسَحَ عَلَى الْجَوْرَبَيْنِ وَالنَّعْلَيْنِ))(6).
واتە : پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەستنوێژی گرت و مەسحی كرد لەسەر گۆرەوی و پێڵاوەكانی .
وَعَنْ عُبَيْدِ بْنِ جُرَيْجٍ قَالَ : ((قِيلَ لاِبْنِ عُمَرَ : رَأَيْنَاكَ تَفْعَلُ شَيْئًا لَمْ نَرَ أَحَدًا يَفْعَلُهُ غَيْرُكَ ؟ قَالَ : وَمَا هُوَ ؟ قَالُوا : رَأَيْنَاكَ تَلْبَسُ هَذِهِ النِّعَالَ السِّبْتِيَّةَ ؟ قَالَ : إِنِّي رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) يَلْبَسُهَا وَيَتَوَضَّأُ فِيهَا ، وَيَمْسَحُ عَلَيْهَا))(7).
واتە : وترا بە (ابنُ عُمَر) : تۆمان بینیوە شتێك دەكەیت كەوا یەك كەسی ترمان نەبینیوە ئەو كارە بكات جگە لە تۆ ؟ فەرمووی : ئەو كارە چییه ؟ وتیان : تۆمان بینیوە ئەم (پێڵاوە سیبتیانە)(8) لە پێ دەكەیت ؟ فەرمووی : من پێغەمبەری خوام (ﷺ) بینیوە لە پێیانی دەكرد و دەستنوێژیشی پێیانەوە دەگرت و مەسحی دەكرد لەسەریان .
ئەوانەی كە مەسح كردن هەڵدەوەشێننەوە :
مەسح بە یەكێك لەم سیانە هەڵدەوەشێتەوە :
1 ـ كۆتایی هاتنی ماوەكەی : چونكە مەسح كردن ماوەی دیاری كراوی هەیە وەكو زانیت ، بۆیە زیادە خستنە سەر ماوەی بڕیارلەسەردراو دروست نییە .
2 ـ لەشگران بوون : لەبەر فەرموودەكەی (صَفْوَان بْنِ عَسَّال) كە فەرموویەتی : ((كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) يَأْمُرُنَا إِذَا كُنَّا سَفْرًا أَنْ لاَ نَنْزِعَ خِفَافَنَا ثَلاَثَةَ أَيَّامٍ وَلَيَالِيَهُنَّ إِلاَّ مِنْ جَنَابَةٍ ، لَكِنْ مِنْ غَائِطٍ وَبَوْلٍ وَنَوْمٍ))(9).
واتە : پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمانی پێدەكردین ئەگەر لە سەفەردا ببوایەین بەوەی كەوا (خوفەكانمان) دانەكەنین بۆ ماوەی سێ ڕۆژ و سێ شەو مەگەر لە كاتی لەشگرانیدا نەبێت ، بەڵام بۆ پیسی و میز كردن و خەوتن .
3 ـ داكەندنی مەسح لەسەركراو لە هەردوو پێ : چونكە ئەگەر دایانیكەند و ئەنجا لە پێیانی كردەوە ئەوا لە پێیانی نەكردووە بە دەستنوێژێكەوە كەوا هەردوو پێی تێدا شۆردبێت .
سوودێك : (كۆتایی هاتنی ماوەكە) و (داكەندنی مەسح لەسەركراو) هەردووكیان تەنها مەسح كردن هەڵدەوەشێننەوە ، بۆیە مەسح كردنەوە دروست نییە تاوەكو دەستنوێژ نەگرێتەوە و هەردوو پێی بشۆرێت ئەنجا لە پێیان بكاتەوە ، بەڵام ئەگەر لە كاتی (داكەندنی مەسح لەسەركراو) یان لە كاتی (كۆتایی هاتنی ماوەكە) دەست بە دەستنوێژ بوو ئەوا لەسەر دەستنوێژەكەی دەمێنێتەوە و نوێژیشی پێوە دەكات تاوەكو دەستنوێژەكەی دەشكێت .
سوودێكی تر : هەركەسێك بە دەستنوێژەوە دوو جووت گۆرەوی لە پێ كرد و ئەنجا مەسحی كرد لەسەر هەردوو جووتەكە و دوای مەسح كردنەكە ئەوەی سەرەوەی داكەند ئەوا دروستە بۆی ماوەكە تەواو بكات بە مەسح كردن لەسەر ئەوەی خوارەوە ، چونكە ئەوەی بەسەردا ڕاست دەبێتەوە كەوا هەردوو پێی تێ كردوون بە دەستنوێژێكەوە كەوا پێیەكانی تێدا شۆردووە .
بەڵام ئەگەر یەك جووت گۆرەوی لە پێ بكات و مەسحی لەسەر بكات ئەنجا دوای ئەوە گۆرەوییەكی تر جگە لەوە لە پێ بكات بە سەریەوە ئەوا نابێت مەسح بكات لەسەر ئەوەی سەرەوە ، چونكە ئەوەی بەسەردا ڕاست نـابێتەوە كەوا هەردوو پێی تێ كردبێتن بە دەستنوێژێكەوە كەوا پێیەكانی تێدا شۆردبێت(10) .
وەرگیراوە لە کتێبی : (كورتەیەك لە فیقهی سوننەت و قورئانی ئازیز ) لە وەرگێڕانى بەڕێز : مامۆستا محمد عبدالرحمن
(1) صحيح : [مُختصر م 136] ، م (1 / 227 / 272) ، ت (1 / 63 / 93) .
(2) شرح صحيح مسلم : (3 / 164) .
(3) متفق عليه : م (1 / 230 / 274) ، خ (1 / 309 / 206) مُختصرا ، د (1 / 256 / 151) .
(4) صحيح : [مُختصر م 139] ، م (1 / 232 / 276) ، ن (1 / 84) .
(5) صحيح : [الإرواء 103] ، د (1 / 162 / 278) .
(6) صحيح : [الإرواء 101] ، د (1 / 296 / 159) ت (1 / 67 / 99) جه (1 / 185 / 559) .
(7) واتە : پێڵاوی دروستكراو لە پێستی خۆشەكراوی نەرمی مانگا كە مووەكەی تاشراوە و لابراوە ، بڕوانە ئەم سەرچاوانە : هدي الساري مقدمة فتح الباري ص : (193) وفتح الباري : (1 / 352) وأيضاً : (10 / 380) وشرح صحيح مسلم للنووي : (8 / 333) . (وەرگێڕ)
(8) إسناده صحيح : [ص . خز 199] ، هق (1 / 287) .
(9) حسن : [الإرواء 104] ، ت (1 / 96 / 65) ، ن (1 / 84) .
(10) هكذا أخبرنـي العلامة الألبانـي رحمه الله . واتە : بەم شێوەیە ئەلبانی زۆرزانا ڕەحمەتی خوای لێبێت هەواڵی پێداوم .