كەسێك گومانی هەیە لەسەرەتا و كاتی دەست هێنانی بەسەر خوفەكانیدا ، لەم حاڵەتەدا چی بكات ؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان
كەسێك گومانی هەیە لەسەرەتا و كاتی دەست هێنانی بەسەر خوفەكانیدا ، لەم حاڵەتەدا چی بكات ؟

لەم حاڵەتەدا ئیش لەسەر دڵنیایی ( الیقین ) دەكات ، و ئەگەر گومانی هەبوو بۆ نوێژی نیوەڕۆ دەستی هێنابوو بەسەریاندا یان بۆ نوێژی عەسر ئـەو كـاتە سـەرەتـای دەستهێنانەكـەی دەكـاتە نوێژی عـەسر ، چـونكە بنـەڕەت ( الأصل ) وایـە كـە دەستی نەهێنابێت بەسەریـاندا، وە بەڵگەی ئەم ڕێسایەش :

(( الأصل بقاء ماكان على ماكان ... بنەڕەت مانەوەی هەرشتێك لەسەر خۆی ئەوەی كە لەسەری بووە )) وە بنەڕەت وایە كە نەبووبێت ، ئەوەتا كە پێغەمبەری خوا سكاڵای پیاوێكیان بۆ كرد كە گومانی بۆ دروست دەبێت لەناو نوێژەكەیدا كە گوایا دەستنوێژەكەی شكا بێت یان نە ، ئەویش فەرمووی : واز لە نوێژەكەی نەهێنێت هەتاكو گوێی لە دەنگێك دەبێت یان بۆنێك دەكات .
شێخ محمد بن صالح العثیمین رحمه الله

سەردان: ٢,٠٧٢ بەش: مەسح کردن لەسەر گۆرەوى و خوف